سياسەت

ئەمریکا وردەکاری پێدانی چەک بە پەکەکە/پەیەدە پێشکەش بە تورکیا دەکات

- گوتەبێژ بەناوی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا، ریان دیلۆن رایگەیاند کە وردەکاری پێدانی چەک بە پەکەکە/پەیەدە بۆ ئۆپەراسیۆنی رەققە، دەدەنە تورکیا.

Rewa Mahmut Hasan, Mazın Asad  | 01.06.2017 - نوێکردنەوە : 03.06.2017
ئەمریکا وردەکاری پێدانی چەک بە پەکەکە/پەیەدە پێشکەش بە تورکیا دەکات

Washington DC

واشنتۆن - AA

گوتەبێژ بەناوی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا، ریان دیلۆن رایگەیاند کە وردەکاری پێدانی چەک بە پەکەکە/پەیەدە بۆ ئۆپەراسیۆنی رەققە، دەدەنە تورکیا.

ریان دیلۆن لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانی دایەوە.

لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک سەبارەت بە پێدانی چەک لەلایەن ئەمریکاوە بە پەیەدە/یەپەگە، دیلۆن ئاماژەی بەوەدا کە وردەکارییەکانی ئەو پرسە بۆ رای گشتی بڵاوناکەنەوە بەڵام لەکاتەکانی داهاتوودا زانیاری دەدەنە تورکیا.

دیلۆن گوتی: "ژمارەی چەکەکان و جۆری چەکەکان و ئۆتۆمبێلەکان و وردەکارییەکان باس ناکرێت، هەموو ئەمانە بە تۆمارکراوی دەمێننەوە، لەگەڵ تورکیا شەفافین، بەهۆی کاروباری ئۆپەراسیۆنەوە ئەم وردەکارییانە ئاشکرا ناکەین، چونکە نامانەوێت داعش بزانێت کە هێزەکانی سووریای دیموکرات چ جۆرە چەکێکیان لەبەر دەستدایە".

لە بەرامبەر وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا چۆن شوێن چەکەکان دەکەون دیلۆن گوتی: "دیلۆن ئاماژەی بەوەش دا کە سەربازانی ئەمریکا لە گۆڕەپانەکە چاودێری ئەو چەکانە دەکەن و راشیگەیاند ھەر کاتێک ئەو چەکانە بەدەر لە ئامانجی خۆی بەکاربھێنرێت، ئەوا هیچی دیکە چەک بەو گرووپانە نادەن".

ریان دیلۆن روونیشی کردەوە کە ھێشتا چەکی قورسیان بە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە نەداوە لە بەرامبەر خۆپاراستن لە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان، بەڵام لەکاتی نزیکبوونەوەیان بۆ رەققە رووبەڕووی ھەڕەشەی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی بۆمبڕێژی داعش دەبنەوە و ئەوکاتیش دەست بە پێدانی چەکی قورس بە پەکەکە/پەیەدە دەکەن.

- لە مووسڵ تەنھا سێ گەڕەک ماوە کۆنتڕۆڵ بکرێتەوە

ئەو گوتەبێژە لە درێژەی قسەکانیدا زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنی بەری رۆژئاوای مووسڵ دا و رایگەیاند ھاوپەیمانان و سوپای عێراق بانگەوازی بۆ ھاووڵاتیانی مەدەنی کردووە کە گەڕەکە مێژووییەکانی مووسڵ جێ بھێڵن.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە چوار لاوە گەمارۆی بەری رۆژئاوای مووسڵیان داوە و بەو ھۆیەوە لە مووسڵ تەنھا سێ گەڕەک ماوە لەدەست داعش ئازاد بکرێت و راشیگەیاند ھێشتا ٨٠ ھەزار تا ١٥٠ ھەزار ھاووڵاتی مەدەنی لە مووسڵ گیریان خواردووە.

ناوبراو ئاشکراشی کرد کە لە ماوەی یەک ھەفتەی دواییدا ھاوپەیمانان ٢٩ ھێرشی ئاسمانی لە بەری رۆژئاوای مووسڵ ئەنجام داوە و لەبارەی ژمارەی چەکدارانی داعش لە مووسڵیش گوتی: "پێشبینی دەکەین کەمتر لە ھەزار چەکداری داعش ھەبێت".

دیلۆن لە کۆتایی قسەکانیدا ھۆشداری ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ جێھێشتنی ھێزەکانی لایەنگری رژێم لە دەوروبەری ناوچەی تەنفی باشووری سووریا وەبیرھێنایەوە و رایگەیاند لە کەمپی تەنف چەند سەد سەربازێکی ھاوپەیمانان ھەیە و بەو ھۆیەوە توانای بەرگری کەمپەکەیان بەھێز کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın