سياسەت

سبه‌ی دادگاییكردنی ساڵح موسلیم به‌ڕێوه‌ده‌چێت

- دادگاییكردنی هاوسه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده‌/په‌كه‌كه‌، ساڵح موسلیم کە دوێنی له‌ کۆماری چیك ده‌ستگیركرابوو، بۆ سبه‌ی دواخرا.

Aşkın Kıyağan  | 26.02.2018 - نوێکردنەوە : 27.02.2018
سبه‌ی دادگاییكردنی ساڵح موسلیم به‌ڕێوه‌ده‌چێت

Burgenland

پراگ - AA

دادگاییكردنی هاوسه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده‌/په‌كه‌كه‌، ساڵح موسلیم کە دوێنی له‌ کۆماری چیك ده‌ستگیركرابوو، بۆ سبه‌ی دواخرا.

باڵیۆزی توركیا له‌ پراگ، ئه‌حمه‌ت نه‌جاتی بیگالی له‌ لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ داواكاری گشتیی پراگ دۆسیه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كات و له‌به‌رئه‌وه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی دانیشتنی دادگا ئه‌نجامبدرێت.

ئه‌حمه‌ت نه‌جاتی بیگالی رایگه‌یاند، داواكاری ده‌ستگیركردنی كاتیی موسلیم پێشكه‌شی به‌رپرسانی کۆماری چیك كراوه‌ و جه‌ختیكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تی دادی توركیا به‌زووترین كات به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌ توركیا پێشكه‌شی کۆماری چیك ده‌كات.

ناوی ساڵح موسلیم له‌ لیستی سووری تیرۆری وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیادایه‌ و خه‌ڵاتی چوار ملیۆن لیره‌ی له‌سه‌ر دانراوه‌.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın