یڵدرم: "بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی غوته‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه‌یه"
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: "كه‌سانێك هه‌ن ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كه ئێمه له عه‌فرین ئه‌نجامیده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتدا تێكه‌ڵاو ده‌كه‌ن".
Ankara
ئه‌نقه‌ره- AA
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مان، گوتارێكی پێشكه‌شكرد، بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤی هه‌ڵسه‌نگاند و روونكردنه‌وه‌ی دا.
بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: "كه‌سانێك هه‌ن ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كه ئێمه له عه‌فرین ئه‌نجامیده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتدا تێكه‌ڵاو ده‌كه‌ن. ئه‌وه ئاشكرایه كه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی غوته‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه‌یه. چونكه توركیا دژی مەدەنییەكان نا به‌ڵكو دژی رێكخراوه تیرۆریستییه خوێنڕێژه‌كان و به مه‌به‌ستی رزگاركردنی مەدەنییەكانی ئه‌وێ، ئۆپه‌راسیۆنێكی پاككردنه‌وه ئه‌نجامده‌دات. تیشكی بڕیاره‌كه له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه نییه كه دژی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ئه‌نجامده‌درێن، به‌ڵكو به مه‌به‌ستی رێگرییكردنه له كۆمه‌ڵكوژیی له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات".
یڵدرم سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه، ساڵح موسلیم له چیك، رایگه‌یاند: "ده‌ستمان به‌كاری پێویست كردووه بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریسته. رۆژ، رۆژی تاقیكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆمان چیك-ه. ئومێده‌وارین هاوپه‌یمانه‌كه‌مان كۆماری چیك، هه‌ستیاری له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا له‌به‌رچاوده‌گرێت و، پشتیوانی پێویست نیشانده‌دات و ئه‌و تیرۆریسته راده‌ستی ئێمه ده‌كات. ده‌ره‌نجام هه‌رچیه‌ك بێت با ببێت ئه‌وه روونه كه؛ سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوه تیرۆریستیه خوێنڕێژه‌كان هه‌روا به ئاره‌زوی خۆیان ناتوانن بگه‌ڕێن، به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جیهانیان لێ ته‌سك بكه‌ین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
