ھەولێر
لەمبارەیەوە ھەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بە بەراورد لەگەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەنگەکانیان بەشێوەیەکی باش زیادیکردوە و لە بەرامبەریشدا دەنگی ھەریەک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کەمیکردووە.
لێرەوە دەتوانین بەم شێوەیەی خوارەوە زیاد و کەمی دەنگەکان دیاری بکەین:
* پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠ دا (٦٧٠٩٦٥) دەنگی بەدەستھێناوە و لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٣ دا (٧٤٣٩٨٤) دەنگی بەدەستھێناوە. بەم پێیەش پارتی دیموکراتی کوردستان (٧٣٠١٩) دەنگی زیادکردووە.
* بزووتنەوەی گۆڕان لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠ دا (٤٢٥٧٩٣) دەنگی بەدەستھێناوە و لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٣ دا (٤٧٦٧٣٦) دەنگی بەدەستھێناوە. بەم پێیەش (٥٠٩٤٣) دەنگی زیادکردووە.
* یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠ دا (٣٩٧٩٢٩) دەنگی بەدەستھێناوە و لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٣ دا (٣٥٠٥٠٠) دەنگی بەدەستھێناوە. بەم پێیەش (٤٧٤٢٩) دەنگی کەمکردووە.
* یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠ دا (٢١٤٢٢٢) دەنگی بەدەستھێناوە و لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٣ دا (١٨٦٨٤١) دەنگی بەدەستھێناوە. بەم پێیەش (٢٧٣٨١) دەنگی کەمکردووە.
* کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠ دا (١٤٤٩٨٧) دەنگی بەدەستھێناوە و لە ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٣ دا (١١٨٥٧٤) دەنگی بەدەستھێناوە. بەم پێیەش (٢٦٤١٣) دەنگی کەمکردووە.