هه‌ولێر - شوان سدیق
به‌راورد به ساڵانی رابردوو ئه‌مساڵ له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب، به‌رهه‌مه ئاینییه‌كان، پاشه‌كشه‌ی كردووه، له به‌رامبه‌ردا به‌رهه‌می رۆشنبیری و زانستی له هه‌ڵكشاندایه.
رۆژی 2ی نیسان پێشانگای هه‌ولێر بۆ كتێب كرایه‌وه، ئه‌مڕۆ دوا رۆژی خسته‌ڕووی به‌رهه‌می خانه و بڵاوكراوه‌كان بوو له‌و باره‌وه به‌رپرسی پێشانگاكه زانیاری له باره‌ی بازاڕی ئه‌مساڵی پێشانگاكه خسته‌ڕوو.
كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگایه ساڵانه له‌م وه‌رزه‌دا ئه‌مه بۆ ده‌یه‌مین جاره ده‌كرێته‌وه، ده‌زگای مه‌دا بۆ په‌خش و بڵاوكراوه، سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشانگاكه ئه‌یهاب عه‌بدولڕه‌زاق به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "دوو سه‌د چاپ و بڵاوكراوه به‌شداریان كردووه، له 21 وڵات و 700 هه‌زار كتێبه".
سه‌باره‌ت به‌بازاڕی پێشانگاكه له ئه‌مساڵدا، ئه‌یهاب عه‌بدولڕه‌زاق بۆ ئانادۆڵو گوتی "هیچ باوه‌ڕمان نه‌ده‌كرد له بارودۆخێكی نائاسایی كه به‌هۆی شه‌ڕی داعش هه‌رێمی كوردستان و عێراقی به‌گشتی گرتووەته‌وه، كتێب و به‌رهه‌مه چاپه‌مه‌نییه‌كان وه‌ها پێشوازیان لێ بكرێت".
فرۆشتنی جۆری كتێبه‌كانی ئایینی و فكری و رۆشنبیری و زانستی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیچ سانسۆڕێكی له‌سه‌ر نه‌بووه.
ئه‌وه‌ش وایكرد پێشبینی بكرێت كه به‌هۆی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له كێتبی فكری ئایینی بازاڕی به‌رهه‌مه ئاینییه‌كان زیاد بێت، به‌ڵام ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا هاتووه، به‌هۆی شه‌ڕی داعش وایكرد به‌رهه‌مه ئاینییه‌كان پاشه‌كشه بكه‌ن.
ئه‌یهاب عه‌بدولڕه‌زاق به ئانادۆڵوی رایگه‌یاند "رێژه‌یه‌كی باش كتێب فرۆشراون، به‌تایبه‌تی رۆشنبیری و زانستی و كولتووری به‌راورد به ساڵانی رابردووش تاڕاده‌یه‌ک ئه‌مساڵیش باشه".
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ كتێب باسی له‌وه‌شكرد ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵانی رابردوو كتێبه ئاینییه‌كان بازاڕیان كه‌متر بووه.
ئه‌یهاب عه‌بدولڕه‌زاق گوتی "پاشه‌كشه‌ی به‌رهه‌مه ئاینییه‌كان، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌نده په‌یوه‌سته به فكری توندڕه‌وی داعش په‌یوه‌ست نییه به‌وه‌ی كه خوێنه‌ر كه‌می كردووه، نه‌خێر چونكه ئه‌مساڵ بازاڕی به‌رهه‌می بواره‌كانی تر رووی له هه‌ڵكشان كرد كه‌چی به‌رهه‌می ئیسلامی به‌پێچه‌وانه‌وه".
به‌رپرسی ناوه‌ندی ئاوێر بۆ كتێب حه‌سه‌ن حالی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی "ئه‌مساڵ بازاڕی كتێب زۆر باش بووه، نزیكه‌ی 40 هه‌زار كتێبمان هێناوه، زیاتر له 17 هه‌زار و پێنج سه‌د كتێب فرۆشراون".
ئه‌و كه شه‌ش ساڵه به‌شداری له‌م پێشانگایه ده‌كات، گوتیشی "كتێبه‌كانی ئێمه به‌رهه‌می ئایینی نین، زیاتر رۆشنبیری، فكری و رۆمان و زانستین".
چه‌ند خانه و بڵاوكراوه‌یه‌ك كه به‌رهه‌می ئایینی ده‌فرۆشن، به‌تایبه‌تی كوردییه‌كان، ئه‌وانیش فرشتنی به‌رهه‌مه‌كانیان به "باش" داده‌نا به‌تایبه‌تی خانه‌ی ته‌فسیر كه زۆرترین به‌رهه‌مه ئیسلامی و ئایینه‌كان به‌زمانی كوردی چاپ ده‌كات و ده‌یخاته بازاڕ.
ئیداره‌ی پێشانگاكه بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی به‌رهه‌مه‌كان زیاتر بفرۆشرێن، رێژه‌ی داشكانی دیاری كردووه، نابێت خانه‌یه‌ك سه‌دا بیست كه‌متر داشكاندنی كردبێت بۆ كتێب و به‌رهه‌مه‌كانی.
خانه‌و نووسینگه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ش هه‌ر یه‌كه‌یان به‌جۆرێك داشكانیان بۆ نرخی كتێب كردبوو.