هه‌ولێر
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كه پێكهاتبوو له سه‌رۆكی په‌رله‌مان یوسف محه‌مه‌د و جێگرەکەی جه‌عفه‌ر ئیبراهیم و سكرتێری په‌رله‌مان فه‌خره‌دین قادر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی كۆبوونه‌وه.
راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كامه‌ران سوبحان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند: "كۆبوونه‌كه له سێ ته‌وه‌ر پێکهاتووە، شه‌ڕی تیرۆر و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر تیرۆریستان له‌به‌ركانی شه‌ڕ و پرسی ویلایه‌تی سه‌رۆكه‌ی هه‌رێم و پڕۆژه ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان".
گوتیشی: "هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌رانه و بۆچوونێكی جیاوازی وا نه‌بوو بڕیاریاندا كه‌هه‌موولایه‌ك پێویسته به‌شێوازێك كار بكه‌ن، ماڵی كوردی په‌رته‌وازه نه‌بێت، به‌گشتی كارێك بكرێت ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنرێت".
راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، باسی له‌وه‌شكرد له‌رۆژانی داهاتوو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سه‌ره‌كییه سیاسییه‌كانی تریش كۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم و پڕۆژه ره‌شنووسی ده‌ستوور لایه‌نه‌كان بگه‌نه ئه‌نجامێك.