Övünç Kutlu
14 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2018
نیویۆرك - AA
ساڵی رابردوو جارێكی دیكه ئه‌مریكا پێشنگی جیهان بوو له به‌رهه‌مهێنان و به‌كاربردنی نه‌وتدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له ئامار و داتاكانی كۆمپانیای بریتش پیترۆڵیۆم (BP) بۆ ساڵی 2018 و راپۆرته‌كانی ساڵانی رابردوو وه‌ریگرتووه، ئه‌مریكا ساڵی رابردووش پێشنگی جیهان بووه له به‌رهه‌مهێنان و به‌كاربردنی نه‌وتدا.
له‌ساڵی 2017دا كه به‌های نه‌وتی خاو له‌چاو ساڵی پێشتر به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 5،6 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌مریكا به به‌رهه‌می رۆژانه‌ی 13 ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیل پێشه‌نگی جیهان بوو.
به‌م جۆره ئه‌مریكا چوار ساڵ له‌سه‌ریه‌ك پێشه‌نگی جیهان بووه له به‌رهه‌مهێنان و به‌كاربردنی نه‌وتدا.