Hemn Osman
10 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2016
هێزی ده‌ریای ئه‌مریكا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كرده‌وه كه رووداوه‌كه‌ی مانگی رابردوو نیشان ده‌دات و تیایدا كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی ئێرانی، زۆر له نزیكه‌وه مووشه‌ك ئاڕاسته ده‌کاتە كه‌شتییه‌كی فڕۆكه هه‌ڵگری ئه‌مریكی.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له 26ی كانوونی یه‌كه‌مدا له‌لایه‌ن هێلیكۆپته‌رێكی ئه‌مریكییه‌وه له گه‌رووی هورمز تۆمار كراوه. له تۆماره‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی سوپای پاسدارانی ئێران چه‌ند مووشه‌كێك ده‌ته‌قێنن.
له‌و گرته ڤیدیۆییە ره‌ش و سپیه‌دا كه نزیكه‌ی 30 چركه‌یه و ده‌زگەی راگه‌یاندنی میلیته‌ری تایمز له ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی یاسای مافی وه‌رگرتنی زانیاری ده‌ستی كه‌وتووه، ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له‌لایه‌ن كه‌شتییه ئێرانییه‌كه‌وه ئاڕاسته ده‌كرێن، 1370م له نزیك كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری ئه‌مریكی Harry S. Truman ده‌كه‌ونه خواره‌وه، له‌و كاته‌شدا كه‌شتیی جه‌نگی وڵاتانی دیكه و كه‌شتیی بازرگانی هه‌بوون كه به گه‌رووه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێن.
له سه‌ره‌تای گرته ڤیدیۆییەكهدا نووسراوه، ئه‌و شوێنه‌ی مووشه‌كه‌كانی تێدا ئاڕاسته كراوه، به‌ڕووی هاتوچۆی نێوده‌وڵه‌تیدا كراوه بووه. له‌و كاته‌شدا دوو كه‌شتی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا، كه‌شتییه‌كی فڕۆكه‌هه‌ڵگری فه‌ڕه‌نسی و چه‌ند كه‌شتییه‌كی بازرگانی له ناوچه‌كه‌دا بوون.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، بۆ یه‌كه‌مجار له كۆتایی مانگی رابردوودا رووداوه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاندبوو كه كه‌شتییه ئێرانییه‌كه 23 خولهك پێش هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان، له رێگه‌ی ئامێری بێ ته‌له‌وه مه‌شقی هه‌ڵدانی راسته‌وخۆی راگه‌یاندووه.
له به‌رامبه‌ردا ئێران ئه‌و رووداوه‌یان ره‌تكرده‌وه كه لێپرسراوانی ئه‌مەریكی به ئاژاوه‌گێڕیی ناویان بردووه و ده‌ڵێن: "ئه‌وه به‌شێكه له جه‌نگی ده‌روونی".
reducti������q