Mustafa Deveci
24 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2020
قودس - AA
لە ئیسرائیل بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە لە ١٧ی ئەیلوول کەرەنتینە راگەیەندراوە کە ئەوەیش بووەتەهۆی ئەوەی زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس بێکار بمێننەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن خزمەتگوزاری هەلیکاری نیشتمانیی ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە لە بەرواری ١٧-٢٣ی ئەیلوولدا، ١١٠ هەزار کەس فۆرمی بێکارییان پڕکردووەتەوە.
لەگەڵ ئەو ژمارەیەی بڵاوکراوەتەوە، تێکڕای ژمارەی ئەوانەی بێکار ماونەتەوە بەرزبووەتەوە بۆ ٨٠٢ هەزار کە ٤٧٢ هەزاریان مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە.
بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرای حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، حکوومەتی ئیسرائیل لە ١٧ی ئەیلوولەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە کەرەنتینەی راگەیاند.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە لەو وڵاتە ٢٠٦ هەزار کەسی تێپەڕاندووە و هەزار و ٣٣٥ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.