قودس
سەرۆکی پێشووی ئیستیخباراتی سەربازیی ئیسرائیل ئامۆس یادلین، رایگەیاند: ئەو رووداوانەی کە لە کاتی رۆیشتنی کەشتی ماڤی مەڕمەڕە بۆ غەززە روویاندا ھەڵە بوون.
کەشتی ماڤی مەڕمەڕە ٣١/٥/٢٠١٠ بە مەبەستی گواستنەوەی خوراک، پیداویستی پزیشکی و بیناسازیی لە تورکیاوە بۆ کەرتی غەززە بەڕێکەوت، لەڕێگەدا رووبەرووی ھێرشی سوپا ئیسرائیل بوویەوە.
دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ بە سەر ئەو رووداوەدا، یەکێ لە بەرپرسانی ھێرشەکە ئامۆس یادلین، سەرۆکی پێشووی ئیستیخباراتی سەربازیی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا بۆ AA گوتی: "ھێرش بۆ سەر کەشتی ماڤی مەڕمەڕە ھەڵەیەکی زۆر گەورە بوو. لە کاتی رۆیشتنی کەشتییەکە بۆ کەرتی غەززە، ھەر دوولا ھەڵەی زۆر گەورەمان کرد خۆزگە ئەو ھەڵەیە رووی نەدابا."
ئامۆس یادلین لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئەگەر ئەمڕۆ بوایە ھێرشتان دەکردە سەر کەشتییەکە؟ گوتی: "ئەو جۆرە رووداوانە دەبنە ھۆی بەدەستھێنانی ئەزموون، بۆیە ئەگەر بە ئەزموونی ئەمڕۆ سەیری ئەو رووداوە بکەین ئەوا ئەو ھێرشە بە ھیچ شێوەیەک رووی نەدەدا."