11 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ئیمارات ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له مانگی نیسانه‌وه زیاد ده‌كات.
كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی ئیمارات ADNOC رایگه‌یاند: "له مانگی نیسانه‌وه ئاماده ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه زیاتر له چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بخه‌ینه بازاڕ. هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانمان چڕده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می رۆژانه‌مان بگه‌یه‌نینه پێنج ملیۆن به‌رمیل".
به‌پێی راپۆرتی ئۆپیك به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتی ئیمارات له مانگی كانوونی دووه‌مدا ٣،٠٣ ملیۆن به‌رمیك بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٣٨ دۆلار و ١٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٣٨ دۆلار و ٢٢ سه‌نت و به ٣٧ دۆلار و ٨٣ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واوكرد. ئه‌مڕۆش نرخه‌كه‌ی له كاتژمێر ٠٩:٠٣وە به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ سه‌دا ٠،٨٧ زیادیكردووه و به ٣٨ دۆلار و ١٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
له هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو جۆری رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٣٤ دۆلار و ٩٨ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
دوێنێ سعوودیه و رووسیا رایانگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو زیاد ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت ده‌بێت.
رۆژی هەینی دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات نه‌یانتوانی بڕیاربده‌ن له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاتری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، رۆژی یه‌كشه‌ممه نرخی نه‌وت له ١٢ی شوباتی ٢٠١٦ه‌وه نزمترین ئاستی چوار ساڵی رابردووی تۆمارکرد.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٣٨ دۆلار و ٤٨ سه‌نت بۆ ٣٨ دۆلار و ٧٠ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٣٨ دۆلار و نۆ سه‌نت بۆ ٣٨ دۆلار و چوار سه‌نت بمێنێته‌وه.