Murat Aslan
24 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2023
ئیستانبوڵ - AA
ئەنجوومەنی سیاسەتی نەختینەیی (PPK) لە بانکی ناوەندی کۆماری تورکیا (TCMB)، ڕێژەی سوودی ئیحالەی ریپۆ کە سوودی سیاسییە، بۆ ماوەی یەک هەفتە بەڕێژەی ٧٥٠ پلە بەرزکردەوە و گەیاندیە سەدا ٢٥.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن بانکی ناوەندی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە ئەنجوومەنەکە کە بە سەرۆکایەتییی سەرۆکی بانکەکە، هافیزە دایە ئەرکان کۆبووەتەوە، بڕیاریداوە سوودی سیاسیی بگەیەنێتە سەدا ٢٥.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ ''لە پێناو دابەزاندنی هەڵئاوسان لە کورترین ماوەدا، لەنگەری چاوەڕوانییەکانی هەڵئاوسان و کۆنترۆڵکردنی نرخەکان، ئەنجوومەنەکە بڕیاریدا بەردەوام بێت لەسەر پرۆسەی توندکردنەوەی دراو''.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئەنجوومەنەکە پێشبینی دەکات بەهۆی کاریگەری هەنگاوەکانی توندکردنەوەی دراوەوە هەڵئاوسان لە ساڵی ٢٠٢٤دا دابەزێت.
ئەنجوومەنەکە پێی وایە کە چاکسازییەکانی بۆ زیادکردنی پشکی لیرەی تورکی دەبێتە هۆی بەهێزکردنی میکانیزمی گواستنەوەی دراو.