Muhammet Ali Kemal
05 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ- AA
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لەسەرووی 56 دۆلارەوە جێگیربوو.
دوای ئەوەی دوێنێ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لەنێوان 55 دۆلار و 30 سەنت بۆ 56 دۆلار و 50 سەنت یاری دەکرد لە کۆتایی رۆژدا لەسەدا 0.99 نرخەکەی بەرزبوویەوە و 56 دۆلار و 23 سەنت.
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی ئاسیادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لەسەرووی 56 دۆلارەوە جێگیربوو. لە کاتژمێر 11:40 لەسەدا 0.15ی نرخەکەی لەدەستدا و بووە 56 دۆلار و 35 سەنت. هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساس لەسەدا 0.12ی نرخەکەی بەرزبوویەوە و لە ئێستادا بە 53 دۆلار و 20 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
شیکەرەوان ئاماژە بەوەدەکەن راگەیاندنی ئەوەی کە گەشەسەندنی جیهانیی خاوە، لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە، کاریگەریی کردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.