Zana Natık Kerem
06 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2023
ھەولێر – AA
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق، ١٧٢ ملیۆن و ٨٢١ ھەزار و ٥٨١ دۆلاری خستە بازاڕەوە، ئەوەیش بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە، بەڕێژەی لەسەدا ٣٧ زیادی کردووە.
ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ، ١٧٢ ملیۆن و ٨٢١ ھەزار و ٥٨١ دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.
راشیگەیاندووە لەو ١٧٢ ملیۆن و ٨٢١ ھەزار و ٥٨١ دۆلارەی کە ئەمڕۆ خراوەتە بازاڕەوە، ١١٠ ملیۆن و ٧٢١ ھەزار و ٥٨١ دۆلاری بۆ حەواڵکردن بووە ٦٢ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.
ئەو بڕە دۆلارەی کە ئەمڕۆ لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە خراوەتە بازاڕەوە، بەراورد بەدوێنێ یەکشەممە بەڕێژەی لەسەدا ٣٧ بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە
دوێنێ چوارشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ١٢٥ ملیۆن و ٨٢٣ ھەزار و ٥٠٨ دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و ٣٢٠ دینار بۆ بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دیاریی کردووە، بەڵام ئەمڕۆ لە بازاڕەکاندا نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و ٥٥٧ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.