Övünç Kutlu,Rewa Mahmood Hasan
13 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2019
ئەنقەرە - AA
بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕی نێودەوڵەتیدا گەیشتە ٧١ دۆلار.
پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن کە گرژییە بازرگانییەکانی نێوان دوو زلهێزی ئابووری جیهانی ئەمریکا و چین، کاریگەری خراپی کردووەتە سەر خواستی جیهانی لەسەر نەوت، هەر بۆیە ئەمەش فشار دەخاتە سەر نرخەکەی.
لەلایەکی دیکەوە لەگەڵ سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران و ڤێنزوێلا کە ئەمەش بڕینی بەردەوامی بەرهەمی نەوتی ئۆپیکی لێکەوتووەتەوە، خواستی نەوتی جیهانی سنوردارکردووە و، پشتگیری کردووە لە نرخەکەی.