Muhammet Kurşun,Mohammed Baqi Hussein
12 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2018
تاران - AA
بانكی نیشتمانیی ئێران رایگه‌یاند، به هۆی سزا و رێگرییه‌كانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر سیستمی بانكه‌كانی، چیتر ناتوانن خزمه‌تگوزاریی کۆمەڵەی گەیاندنی دارایی نێودەوڵەتی لە نێوان بانکەکان "SWIFT" بۆ ناردنی پاره به‌ڕێگای ئه‌لیكترۆنی پێشكه‌ش بكه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا بانكی نیشتمانیی ئێران رایگه‌یاندووه له پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه سه‌رجه‌م لقه‌كانی بانكه‌كه ناتوانن خزمه‌تگوزاریی "SWIFT" پێشكه‌ش بكه‌ن.
پێنجی ئه‌م مانگه به‌رپرسانی "SWIFT" رایگه‌یاندبوو، پابه‌ند ده‌بێت به سزاكانی ئه‌مریكاوه و توانای گه‌یشتنی ژمارەیەک له بانكه‌كانی ئێران به سیستمه‌كه هه‌ڵده‌په‌سێرن.
کۆمەڵەی گەیاندنی دارایی نێودەوڵەتی لە نێوان بانکەکان "SWIFT" رێکخراوێکی هاریکاریی قازانج نەویستە و خزمەتگوزاری ئاست بەرز بە نرخێکی گونجاو پێشکەش دەکات و لە ساڵی ١٩٧٣ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٧٧ دەستی بە چالاکییەکانی کردووە و بارەگای سەرەکییەکەی لە بەلجیکایە.