Ekip,Ramal Abdullah Mahmood
22 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی رایگه‌یاند، به‌هۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا دانوستان ده‌كه‌ن له‌باره‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئاوی قورس له شاری ئه‌راك.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌وه كه به "پلانی كاری هاوبه‌شی به‌رفراوان" ناو ده‌برێت بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران دوا.
سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه ئەتۆمییەکەی نێوان وڵاتەکەی و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک نابێته كۆسپ له‌به‌رده‌م بونیاتنانی وێستگه‌ی دیكه‌ی وزه له ئێران و له پڕۆژه جیاوازهكانیاندا له‌گه‌ڵ رووسیا كار ده‌كه‌ن.
ساڵحی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تا شه‌ش ساڵی دیكه وێستگه‌ی دووه‌می ئه‌تۆمی شاری بوشه‌هیر ده‌كه‌وێته كار و له وێستگه‌ی یه‌كه‌م پێشكه‌وتووتر ده‌بێت و دواتر وێستگه‌ی سێیه‌م ده‌خه‌نه به‌رنامه‌ی كاریانه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به هاوكاری رووسیا توانیوویانه له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی توخمی نوێ‌دا به‌ره‌وپێشچوون روو بدات و باسی له‌وه‌ش كرد كه ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاته ده‌گمه‌نانه‌ی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه.
سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی رایگه‌یاند، به‌هۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا دانوستان ده‌كه‌ن له‌باره‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئاوی قورس له شاری ئه‌راك.
دوای رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا، رووسیا، چین، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و هه‌روه‌ها یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش له ته‌مووزی ٢٠١٥ ئه‌و وڵاتانه داوایان له ئێران كرد وێستگه‌ی ئه‌راك له ناو ببات به‌هۆی له‌خۆگرتنی پلوتۆنیوم كه ئاوی قورس وه‌ك سووته‌مه‌نی له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیدا به‌كارده‌هێنێت. به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كه ئێرانیش رازی ببوو به‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ نه‌خشه‌ی وێستگه‌كه دابڕێژێته‌وه به جۆرێك كه له ئاستێكدا بێت وێستگه‌كه له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیدا به‌كارنه‌هێندرێت و پلوتۆنیوم به‌رهه‌م نه‌هێنێت. له رێككه‌وتننامه‌كه‌دا بڕگه‌یه‌ك هه‌یه كه رێگه به ئێران نادات تاكو ساڵی ٢٠٣١ ئاوی قورسی دیكه به‌رهه‌م بهێنێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له مانگی ئایار كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران راگه‌یاند.