Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
03 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی توركیا، بەرات ئاڵبایراك رایگه‌یاند "له ته‌نده‌ری دروستكردنی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌بادا به هێزی توندەبا، نرخی كڕینی یەک كیلۆ وات بۆ یه‌ك كاتژمێر كه 10،3 دۆلار/سه‌نت بوو كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ 3،48 دۆلار/سه‌نت كه ئه‌وه‌یش پێوانه‌یی جیهانيیه".
بەرات ئاڵبایراك گوتیشی: " پشتیوان به‌خوا دوای واژووكردنه‌كه و له سه‌ره‌تای 2019دا، بڕی پێویستی تۆڕباینی هه‌وا ده‌خه‌ینه كار له تۆڕی كاره‌بادا. پڕۆژه‌كه‌ش كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌ڵمانیا".
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تەندرەکە بۆ کۆمپانیای Siemens دەرچوو کە کۆمپانیایەکی ئەڵمانییە و، گوتی: "دەتوانین بڵێین ئەوە پەیامێکی گرنگە بۆ ناوچەکە و جیهان. کە لە روانگەی هەماهەنگی ٢٠٠ ساڵەی تورکیا و ئەڵمانیاوە بۆی بڕوانین، پێموایە ئەو ئەنجامە رۆڵی کاریگەر دەبینێت لە پەیوەندییەکانی تورکیا-ئەڵمانیا".