Necati Keleş
13 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك سەبارەت بە به‌رزبوونەوە و نزمبوونەوەی به‌های دراوه‌كانه‌وه رایگەیاند کە له شه‌وی رابردووەوە دهستیانکردووە به جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌یان.
به‌رات ئاڵبایراك له هەژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، به‌رزبوونەوە و نزمبوونەوەكان له پاڵ بانكه‌كاندا زۆرترین كاریگه‌ری به‌ر كۆمپانیاكان و شوێنكاره بچووك و ناوه‌نده‌كانیش كه‌وتووه و پلانێكیان له‌وباره‌وه ئاماده‌كردووه.
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا رایگه‌یاندووه بانكه‌كان و دامه‌زراوه‌ی چاودێری و رێكخستنه‌وه‌ی بانكه‌كان پێكه‌وه رێوشوێنی پێوست و خێرا ده‌گرنه‌به‌ر و نووسیویه‌تی: "له شه‌وی رابردووەوە دهستمانکردووە به جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌مان. له پێناو هێوركردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كاندا دامه‌زراوه‌كانمان هه‌نگاوی پێوست ده‌نێن. ده‌ستكاریی واده‌ی قه‌رز ناكرێت. دراوی بیانیی نێو حساب بانكه‌كان ناگۆڕدرێن بۆ لیره، به‌ڵام تا كۆتایی به‌ره‌نگاری ئه‌م درۆیانه ده‌بینه‌وه. گرنگترین كۆڵه‌كه‌ی دیسپلینی بوودجه‌ی ئێمه، تێڕوانینی ئابووریی نوێمان پێكیده‌هێنێت. ئامانجه‌كانمان دیاریكردووه. له‌گه‌ڵ هه‌موو دامه‌زراوه و بانكهكانماندا قسه‌مان كردووه كه چاوپۆشی له خه‌رجییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بوودجه ناكه‌ین. بۆ ئه‌م هه‌ستیارییه، ئه‌گه‌ر پێویست بكات یاسای دارایی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".