Muhsin Barış Tiryakioğlu,1 23
21 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به ٦٤ دۆلار و ٦٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٦٥ دۆلار و ٩١ سه‌نت و به ٦٥ دۆلار و ١٢ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٠دا به به‌راورد به كاتی داخستن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٧١ دابه‌زی و به ٦٤ دۆلار و ٦٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به ٥٨ دۆلار و ١٧ سه‌نت فرۆشرا.
پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن داخستنی پێنج به‌نده‌ری هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ربه خەلیفە حه‌فته‌ر له لیبیا ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی داواكاریی بۆ نه‌وت و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی لێده‌كه‌وێته‌وه.