Övünç Kutlu
10 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2020
ئەنقەرە-AA
دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ۳۷ دۆلار و ٤۱ سەنت، بەڵام لە کۆتایی رۆژەکەدا بووە ۳۳ دۆلار و ۳۲ سەنت.
کاتژمێر ٠٩:٢٢ ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوت بەرێژەی ۱،۱ بەرزبووەوە و گەیشتە ۳٦ دۆلار و ۸۲ سەنت.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس ۳۳ دۆلار و ۲۸سەنت بوو.
هەردوو جۆرەکەی نەوت دوێنێ گەیشتنە نزمترین نرخی چوار ساڵی رابردوو، دابەزینی رۆژانەشیان لە شەڕی کەنداوەوە تا ئێستا گەورەترین دابەزین بوو.
دوێنێش سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، پڕۆژەیاسایەکی نوێ تایبەت بە کەمکردنەوەی باج لەسەر مووچەی ئەو کارمەندانەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کاریگەری نەرێنێ کردوەتە سەریان پێشکەشی کۆنگرێس دەکرێت.
رۆژی هەینیش ترەمپ واژووی لەسەر تەرخانکردنی پاکێجێکی ٨،۳ ملیار دۆلاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کرد.
بەگوتەی پسپۆڕان ئەو هەنگاوە ئابوورییانەی بەهۆی کۆرۆناوە لە جیهاندا دەگیرێنەبەر خواست لەسەر نەوت زیاددەکەن.