Gülbin Yıldırım,Muhammet Ali Kemal
17 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ پلانی هه‌یه پرۆفیسۆری بواری ئابووریی له زانكۆی كۆلۆمبیا و كاربه‌ده‌ستی كۆمپانیای PIMCO، ریچارد كلاریدا وه‌ك به‌ربژێری جێگری سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ده‌ستنیشان بكات.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، دۆناڵد تره‌مپ تاڕاده‌یه‌كی زۆر بریاری داوە سه‌باره‌ت به پڕكردنه‌وه‌ی دوو له چوار كورسی به‌تاڵی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه تره‌مپ، هه‌ریه‌ك له پرۆفیسۆری ئابووریی له زانكۆی كۆلۆمبیا، ریچارد كلاریدای وه‌ك به‌ربژێر بۆ جێگری سه‌رۆكی بانكه‌كه و ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی بانكه‌كانی كه‌نساس، میشێل بۆومانی وه‌ك به‌ربژێر بۆ ئه‌ندامییەتی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی بانكی ناوه‌ندیی ده‌ستنیشانكردووه.
ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و ناوانه وه‌ك به‌ربژێر له لایه‌ن تره‌مپه‌وه رابگه‌یه‌نرێن، ئه‌وا ئه‌و دوو ناوه پێویسته له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.
دوای ئه‌وه‌ش کە له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێ، كه‌سی ژماره دووی بانكی ناوه‌ندیی، ریچارد كلاریدا ده‌توانێت وانه‌ی ئابووری له زانكۆی كۆلۆمبیا بڵێته‌وه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه كلاریدا یه‌كێكه له كاربه‌ده‌ستدانی كۆمپانیای PIMCOی ئه‌مریكی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هاوكارییه داراییه‌كان و پێشتریش له ئیداره‌ی رۆناڵد ریگن و بانكی ناوه‌ندیی نیویۆركدا پۆستی جۆراوجۆری هه‌بووه.
هاوكات بوونی وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌ندامی ژنی كۆمیسیۆنه‌كه كاریگه‌ریی له ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی بانكه‌كانی كه‌نساس، میشێل بۆومان هه‌یه وه‌ك به‌ربژێر بۆ ئه‌ندامییەتی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی بانكی ناوه‌ندیی و ئه‌ندامی بەرپرس له بانكه خۆجێییه‌كان.