ھەکاری-AA
زانکۆی ھەکاری بەشی ئەندازیاریی دوای لێکۆڵینەوەیەک بۆیان دەرکەوت ئەو ناوچەیە کانزای بە نرخی تێدایە.
سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی لە(زانکۆی ھەکاری) د. محەمەد نوری بودور بۆ AA گوتی "پێشتر ھەکاریمان وەک ناوچەیەکی ھەژار دەناسی بەڵام دوای لێکۆڵینەوەکان بە یارمەتی زانکۆی ئیستەنبوڵ بۆمان دەرکەوت کە ئەو ناوچەیە بەردی کانزایی بە نرخی تێدایە و دەتوانی خەڵکی ئەو ناوچەیە لە ھەژاری رزگار بکات".
د.محەمەد ھەروەھا گوتی "ئەو کانزایانە کانزای کروم، قورقوشم، زینک و مسی تێدایە، بەپێی لێکۆڵینەوەکانمان بە گشتی ٤٠ ملیۆن تەن کانزا لەو ناوچەیە دوزراوتەوە".
سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی لەزانکۆی ھەکاری روونکردنەوەیدا ئەگەر زینک و قورقوشمی ناوچەکە بەخامی ھەناردەی دەرەوەی بکرێ، زیانێکی زۆر دەدا لەئابووریی تورکیا، رایگەیاند: ئێستا دوو وێستگە بە توانای ٤٠ تا ٨٠ ملیۆن تەن کانزا دادەمەزرێنرێ بۆ وەبەرھێنان لەناوچەکەدا "دوای رێکخستنی وێستگەی پاککەرەوە و وەبەرھێنان و جێگر بوونی ھەمیشەیی ئێمە، ئەو شوێنە دەکەینە ناوەندی دەرھێنانی کانزای زینک و قورقوشم لە تورکیا".