نیویۆرک
حکومەتی ئەمریکا بانکی HSBC لەویلایەتی شیکاگۆ، سزادا بەھۆی خەڵەتاندن و دەستبڕینی خەڵک،سزاکە خەمڵێنرا بەبڕی ٢.٤٦ ملیار دۆلار.
دوای ئەوەی چەندین سکاڵای لەسەر تۆمارکرا، حکومەت دەستیکرد بە لێکۆڵینەوە لەبانکی HSBC. دەرکەوت ئەو بانکە یاریی بە پارەی خەوێنراوی خەڵک کردووەو باری قەرزدارانی قورسترکردووە، لەپێناوی بەدەستھێنانی دارایی زیاتر یاساکانی شکاندووە.
بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی بانکەکە سزاکە بەڕەوا نازانن و بڕیاریانداوە تانە لە بڕیارەکەی دادگا بدەن.