Dilara Karataş,Sami Sohta
02 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2026
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند ھیندستان لە بری ئێران نەوت لە ڤێنیزوێلا دەکڕێت.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا باسی لەوە کرد کە لە داھاتوودا، ھیندستان لە بری ئێران، نەوت لە ڤێنیزوێلا دەکڕێت و گوتی: "لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆکراوە".
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە دەرگا لە بەردەم چین بۆ ھاوردەکردنی نەوت لە ڤێنیزوێلا، کراوەیە.