Erhan Cihan Ünal
10 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
رێژەی بێکاری لە مانگی ئایاردا لە تورکیا بە بەراورد بە مانگی پێشووتر ٠،٥ کەمی کردووە و دابەزیوە بۆ سەدا ٩،٥ و گەیشتووەتە ئاستی ئاداری ٢٠١٤.
دامەزراوەی ئاماری تورکیا ئامارەکانی لەبارەی هێزی کار لە مانگی ئایار بڵاو کردەوە.
بەم پێیە ئەوانەی تەمەنیان ١٥ ساڵ و لە سەرووی ئەو تەمەنەوەیە و بێکارن لە مانگی ئایاردا بە بەراورد بە هەمان قۆناغی مانگی رابردوو ١٩٣ هەزار کەس کەمی کردووە گەیشتوەتە سێ ملیۆن و ٣٢٨ هەزار کەس. هاوکات رێژەی بێکاری لە مانگی ئایاردا بە بەراورد بە مانگی پێشووتر ٠،٥ کەمی کردووە و دابەزیوە بۆ سەدا ٩،٥.
رێژەی بێکاریی رێژەی بێکاری لەنێو گەنجان (تەمەنی ١٥ بۆ ٢٤ ساڵ ) ١،٦ خاڵ دابەزیوە و گەیشتووەتە لەسەدا ١٧.
بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا رێژەی بێکاری لەماوی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٣ بەم شێوەیە بووە:
مانگ/ ساڵ | ٢٠٢١ | ٢٠٢٢ | ٢٠٢٣ |
کانوونی دووەم | ١٢،٥ | ١١،٢ | ٩،٥ |
شوبات | ١٣،٣ | ١٠،٨ | ١٠،١ |
ئادار | ١٢،٨ | ١١،١ | ١٠،٠ |
نیسان | ١٣،٣ | ١٠،٨ | ١٠،٠ |
ئایار | ١٣،٣ | ١٠،٨ | ٩،٥ |
حوزەیران | ١١،١ | ١٠،٤ |
|
تەمووز | ١١،٦ | ١٠،٢ |
|
ئاب | ١١،٩ | ٩،٨ |
|
ئەیلوول | ١١،٣ | ١٠،٠ |
|
تشرینی یەکەم | ١١،٠ | ١٠،١ |
|
تشرینی دووەم | ١١،١ | ١٠،١ |
|
کانوونی یەکەم | ١١،٠ | ١٠،٢ | |