Mustafa Çalkaya,Muhammet Ali Kemal
31 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
داهاتی کەرتی گەشتیاریی لە توركیا له چارهكی دووهمی ساڵدا بهراورد به ههمان قۆناغی ساڵی رابردوو لهسهدا ٣٠.١ زیادی كردووه و گهیشتووهته حهوت ملیار و ٤٤ ملیۆن و ٥٩١ ههزار دۆلار.
دامەزراوەی ئاماری تورکیا ئامارەکانی گەشتیاریی بۆ چارەکی دووەمی ئەمساڵ، بڵاوکردەوە.
بەوپێیەش داهاتی کەرتی گەشتیاریی لە توركیا له چارهكی دووهمی ساڵدا بهراورد به ههمان قۆناغی ساڵی رابردوو لهسهدا ٣٠.١ زیادی كردووه و بۆ حهوت ملیار و ٤٤ ملیۆن و ٥٩١ ههزار دۆلار بەرزبووەتەوە. داهاتی کەرتی گەشتیاریی لەسەدا ٨٤.٧ لە گەشتیارە بیانییەکان و لەسەدا ١٥.٣ لەو هاووڵاتییانەی تورکیا کە لە دەرەوەی وڵات دەژین، بەدەستهاتووە.
خەرجییەکانی ئەم چارەکەی ساڵ، پێنج ملیار و ٤٦٣ ملیۆن و ٨٠٩ هەزار دۆلاری خەرجی کەسیی بوون، یەک ملیار و ٥٨٠ ملیۆن و ٧٨٢ هەزار دۆلاریشی پاکێجەکانی گەشتوگوزار پێکیان هێناوە. تێکڕای خەرجیی بۆ هەر کەسێک ٦٣٦ دۆلار و تێکڕای خەرجیی بیانییەکان بۆ هەر کەسێک ٦٠٢ دۆلار بووە، هاوکات تێکڕای خەرجیی هاووڵاتییانەی تورکیا کە لە دەرەوەی وڵات دەژین ٨٨٥ دۆلار بووە.
ژمارەی ئەو سەردانیکەرانەی لە تورکیا چوونەتە دەرەوە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو لەسەدا ٢٤.٩ زیادیکردووە و بووەتە ١١ ملیۆن و ٦٧ هەزار و ٩٨٧ کەس. لەسەدا ٨٩ی ئەمانە بیانییەکان و لەسەدا ١١ەکەی دیکەیان هاووڵاتییانەی تورکیان کە لە دەرەوەی وڵات دەژین.
هەر لەو چارەکەدا ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی سەردانی دەرەوەی وڵاتیان کردووە بەراورد بە هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو لەسەدا ٤.٤ زیادی کردووە و بووەتە دوو ملیۆن و ١٩٤ هەزار و ٥٨ کەس. تێکڕای خەرجیی بۆ هەر کەسێک لەوانە ٧٥٢ دۆلار بووە.