Ata Ufuk Şeker,Mohammed Baqi Hussein
29 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
بڕۆكسل - AA
له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ میسر، سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ده‌یان رێككه‌وتنی بازرگانیی به بەهای نزیكه‌ی یەک ملیار یورۆ له بواره‌كانی ئابووری، گه‌یاندن، وزه و په‌یوه‌ندیدا واژوو كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، سه‌ردانه سێ رۆژییه‌كه‌ی ماكرۆن بۆ میسر كه 27ی كانوونی دووه‌م ده‌ستیپێكردووه له پێناوی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتدایه.
له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن و سه‌ركۆماری میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی-دا، چه‌ندین رێككه‌وتن له بواره جیاجیاكاندا له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا واژووكران.
تا ئێستا زیاتر له 30 رێككه‌وتن، پڕۆتۆكۆڵ و گرێبه‌ستی جۆراوجۆر له نێوان فه‌ڕه‌نسا و میسردا واژوو كراوه.