Emre Gürkan Abay
23 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2022
مۆسکۆ – AA
سهرۆكوهزیرانی رووسیا، میخائیل میچوستین رایگەیاند بوودجەی وڵاتەکەی بە درێژایی سێ ساڵی داهاتوو کورتهێنانی دەبێت.
میخائیل میچوستین لە میانی کۆبوونەوەی حکوومەتی وڵاتەکەی کە لە مۆسکۆی پایتەخت بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوە کرد کە کارەکانی بوودجەی رووسیا کە ساڵەکانی ٢٠٢٣-٢٠٢٥ دەگرێتەوە، نزیکبووەتەوە لە تەواوبوون.
میچوستین باسی لەوە کرد کە بوودجەکە ئەو رێوشوێنانە لەخۆدەگرێت کە پێویستە بۆ خۆگونجاندنی ئابووریی رووسیا لەگەڵ دۆخە نوێیەکان ئەنجامبدرێت و گوتی: "لە نێو ئەو رێوشوێنانە کە باسی لێوە کراوە سەرلەنوێ ئاراستەکردنی هەناردەکردن و سەربەخۆییە لە تەکنەلۆجیادا".
سهرۆكوهزیرانی رووسیا راشیگەیاند حکوومەت خەرجیی پێویست بۆ خواستی ناوخۆیی دابیندەکات و گوتی: "دەبێت گەشەی ئابووری تاکو ساڵی ٢٠٢٤ لە سەدا دوو تێپەڕێنێت".
میخائیل میچوستین ئاشکرای کرد کە داهاتی بوودخە لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٢٦ تریلیۆن رۆبل (نزیکەی ٤٣٥ ملیار دۆلار) تێدەپەڕێنێت و گوتی: "چاوەڕێ دەکەین خەرجییەکانیش بە زیادبوونێکی بچووک بۆ ٢٩،٥ تریلیۆن رۆبل بەرزبێتەوە. بوودجە بە درێژایی پلاندانانی سێ ساڵ کورت دەهێنێت. بۆ داخستنی کورتهێنانی بوودجە، بەشێوەیەکی سەرەکی قەرزی حکوومەت دەکرێت".
لای خۆیەوە وەزیری گەشەپیدانی ئابووریی رووسیا، ماکسیم رێشێتنیکۆڤ دوێنێ رایگەیاندبوو کە حکوومەتی رووسیا پارەی زیاتر لە داهاتی باج خەرج دەکات.