Hemn Baban
31 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2019
ھەولێر - AA
بازاڕی ھەولێر بۆ کاغەزە داراییەکان بڕیار بوو لەساڵی ٢٠١٤ بکرێتەوە، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش دواخرا.
بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی بازاڕی ھەولێر بۆ کاغەزە داراییەکان شێروان ئەنوەر لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کردنەوەی بازاڕی ھەولێر بۆ کاغەزە داراییەکان تەنھا کۆبوونەوەیەکی ھەرسێ لایەنی دەستەی کاغەزە داراییەکانی عێراق و بانکی ناوەندی عێراق و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی ماوە و دەڵێت" پاش ئەوە ئۆکەی حکوومەتی دەمێنێت بۆ ئەوەی دەستپێبکەین".
شێروان ئەنوەر لەو لێدوانەیدا بۆ ئانادۆڵو رایگەیاند "ئەم کۆمپانیایەی ئێمە لەساڵی ٢٠١٠ دامەزراوە، بڕیار بوو لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٤ بکرێتەوە،ھەموو رێوشوێنەکانی رێکخستنی ئامادە و تەواوە، بەڵام لەپاش تێکچوونی بارودۆخی ئاسایش و قەیرانی دارایی و کۆمەڵێک فاکتەری دیکە ھەموو شتەکان راوەستان لەساڵی ٢٠١٤، ئێوە دەزانن ئەو کاتە زۆر کۆمپانیا کاریگەربوون بەو رووداوانە".
ھەروەھا سەبارەت بە بازاڕەکەش گوتی: "بازاڕی ھەولێر بۆ کاغەزە داراییەکان کۆمپانیایەکی پشکدارە، دامەزراوەیەکە ھاوشان ھاوشێوەی گەورە کۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستان تووشی ئەو کێشانە بوویەوە کە لە ساڵانی پێشووتر روویاندا و کارەکانی راگیرا".
بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی بازاڕی ھەولێر بۆ کاغەزە داراییەکان لەدرێژەی قسەکانیدا روونیشی کردەوە کە ئومێد ھەیە لە ئەمساڵدا بازاڕەکە بکرێتەوە و گوتی: " ئێستا لەگەڵ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاڕاستەکان بۆ ئەوە دەچن دیسانەوە کاربکرێتەوە بۆ ئەوەی لەزووترین کاتدا ئەو بازاڕە بکرێتەوە، دیدار و ھەفپەیڤینمان لەگەڵ وەزیرانی پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازیی...
...