Zana Natık Kerem
16 نیسان 2024•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2024
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن لەگەڵ بریکاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، والی ئیدییمۆ کۆبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە بوارە دارایی، بانکی و ئابوورییەکاندا تاوتوێ کراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، باس لە ھەنگاوەکانی حکوومەتی عێراق لەبارەی ئەنجامدانی چاکسازی لە کەرتە دارایی، ئابووری و بانکییەکاندا کراوە و، لەوبارەیەوە بریکاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ستایشی گرتنەبەری ئەو والی ئیدییمۆی کردووە کە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ئابووری و وەبەرھێنان لە بواری وزەدا گیراوەتەبەر.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، والی ئیدییمۆ ھەروەھا خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە لەبارەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان، لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە بۆ کاراکردنەوەی کاری بانکە عێراقییەکان و حەواڵەکردنی دارایی.
باسی لەوەش کردووە کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت کراوەتەوە لەسەر بەردەوامی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە دۆسیەی چاکسازی دارایی و بانکیدا.