Muhammet Ali Kemal
28 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2016
فرانکفۆرت - AA
فڕۆکه‌وانه‌کانی هێڵی ئاسمانیی ئه‌ڵمانی لوفتهانزا، رۆژانی سێ شه‌ممه و چوارشه‌ممه ده‌ست به‌مانگرتن ده‌که‌نه‌وه.
سه‌ندیکای فڕۆکه‌وانه ئه‌ڵمانییه‌کان له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد فڕۆکه‌وانه‌کانی هێڵی ئاسمانیی لوفتهانزا رۆژانی سێ شه‌ممه 29 و چوارشه‌ممه 30ی تشرینی دووه‌م ده‌ست به‌مانگرتن له‌کارکردن ده‌که‌نه‌وه.
له‌روونکردنه‌وه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌کراوه له‌مانگرتنه‌که‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌دا گه‌شته نێوخۆییه کورته‌کان له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌ڵمانیادا راده‌گیرێن و رۆژی چوارشه‌ممه‌ش سه‌رجه‌م گه‌شته‌کان ده‌وه‌ستێنرێن.
سه‌ندیکاکه باسی له‌وه‌کردووه ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی لوفتهانزا ئه‌نجامدراوه، سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و به‌رپرسانی کۆمپانیاکه پێشنیارێکیان پێشکه‌شنه‌کردووه که مایه‌ی په‌سه‌ندکردن بێت.
به‌هۆی مانگرتنی 4 رۆژی فڕۆکه‌وانه‌کانی لوفتهانزاوه، هه‌فته‌ی رابردوو 2 هه‌زار و 755 گه‌شت هه‌ڵوه‌شێنرابوونه‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه 345 هه‌زار که‌س له گه‌شتکردن بێبه‌ش ببوون.
سه‌ندیکای فڕۆکه‌وانه ئه‌ڵمانییه‌کان داوای زیادکردنی له‌سه‌دا 3.66ی مووچه‌ی فڕۆکه‌وانه‌کان به‌تێکڕا ده‌کات بۆ ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوو.