Mohammed Baqi Hussein
02 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم (له‌باره‌ی بانگه‌شه‌كانی ئه‌رمه‌نی له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا): "ئه‌م بڕیاره بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه. رابردووی گه‌لی تورك روونه. ئه‌م گه‌له گه‌لێكه شانازی به رابردوویه‌وه ده‌كات. له رابردووی ئێمه‌دا هیچ رووداوێك نییه تووشی شه‌رمه‌زاریمان بكات".
یڵدرم له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژه یاسای په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی رووداوه‌كانی 1915وه په‌سه‌ندی كرد یه‌كه‌م ڕوونكردنه‌وه‌ی خۆی دا.
بڕیاره توركیا باڵیۆزی خۆی له ئه‌ڵمانیا بانگهێشت بكاته‌وه.
یڵدرم هەروەها گوتی: "به‌مه‌به‌ستی راوێژکردن بانگهێشتی باڵیۆزی توركیامان له ئه‌ڵمانیا كردووه. به‌دڵنیاییه‌وه له پاش بینینی ده‌قی بڕیاره‌كه هیچ دوودڵ نابین له هه‌ڵنانی هه‌نگاوه‌كان. ئه‌م گه‌له له هیچ كه‌سێكه‌وه فه‌رمانی وه‌رنه‌گرتووه، ملی بۆ هیچ كه‌سێك نه‌وی نه‌كردووه، ئێمه له‌به‌رده‌م خودا ملكه‌چ ده‌كه‌ین، گه‌له‌كه‌مان چی بخوازێت ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".