Sarmand Hameed
03 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا به هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر بەرهەمی پەتاتەی خواردن و هاوردەکردنی لە دەرەوەی وڵات.
بەگوێرەی ئەو راگەیەدراوەی کە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستانهوه بڵاو کراوەتەوە، "لەپێناو رەچاو کردنی بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتییان و بە هۆی کەم بوونەوەی بەرهەمی خۆماڵی پەتاتەی خواردن لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی نرخەکەی کە رۆژ بەرۆژ لە بەرز بوونەوەدایە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بڕیاری دا به هەڵگرتنی قەدەغە لەسەر بەرهەمی پەتاتەی خواردن و هاوردە کردنی لە دەرەوەی وڵاتهوه".
ئەوەش خراوەتەڕوو کە بۆ هەمان مەبەست نووسراوی فەرمی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کراوە به مەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست و ئاگادار کردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار .
ئاماژە بەوەش دراوە کە فەرمانەکە لە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١هوه دەچێتە بواری جێبەجێ کردنهوه و کاری پێدەکرێت.
%2Fsekerpancari1.jpg)