Hamit Hüseyin
04 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2015
سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی پێشوازی کرد لە وەزیری دەرەوەی تورکیا فەرەیدون سینیرلیئۆغڵو و شاندێکی یاوەری.
لە دیدارەکەدا وەزیرە ناوخۆی حکوومەتی هەرێم کوردستان کەریم شنگالی و فەلاح مستەفا لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە بوون.
چاوەڕوان دەکرێ تاوتوێ کردنی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێم و وەزیری دەرەوەی تورکیا بێت.
وەزیرەی دەرەوەی توركیا دوێنێ سێشەممە بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە هەریمی كوردستان و لەگەڵ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی كۆبوویەوە.