Zana Natık Kerem
29 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2017
دۆحە ــ AA
ئەمڕۆ چوارشەممە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر، ٢٨هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب بە بەشداری ٣٥٥ دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی كتێب لە ٢٩ وڵات كە لە نێویاندا توركیا هەیە، كرایەوە.
پێشانگاكە لە ژێر ناوی (بەرەو كۆمەڵگەیەكی هوشیارتر) لە ناوەندی پێشانگاكان و كۆنگرەكان لە دۆحە كرایەوە كە تا 5ی كانوونی یەكەمی داهاتوو لەژێر چاودێری میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئالسانی بەردەوام دەبێت.
هەریەك لە جێگری سەرۆكوەزیرانی قەتەر، حەمەد كواری و وەزیری رۆشنبیری قەتەر، سەلاح بن غان عەلی، راوێژكاری وەزارەتی رۆشنبیری توركیا، عومەر ئەریسۆی و باڵیۆزی توركیا لە دۆحە، فیكرەت ئۆزەر لەگەڵ ژمارەیەكی دیكە لە نوێنەرانی نێردە دیپلۆماسییەكان لە دۆحە لە كردنەوەی پێشانگاكەدا بەشداری بوون.
هەر لە میانی پێشانگاكەدا، چەندین چالاكی رۆشنبیری و ئەدەبی ئەنجام دەدەرێن، وەك دیبەت و وۆركشۆپ.
توركیا بە ژمارەیەك كتێب بە زمانەكانی عەرەبی، ئینگلیزی، توركی و فارسی لەم پێشانگەیەدا بەشداری كردووە كە لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری توركیا رێكخراوە، هەروەها تیپی ژەنینی میوزیكی توركی وەك میوان لە پێشانگاكەدا، بەشداری كردووە.