Hemn Baban
03 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2018
هه‌ولێر - AA
شنگالی ده‌ڵێت هه‌ڵوێستی هه‌موو وڵاتان له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌غدا بوو، به‌ڵام رووسه‌كان له ئه‌مریكییه‌كان نه‌رمتر بوون.
ئاژانسی ئانادۆڵو: له‌پاش ریفراندۆمه‌وه هه‌ست ده‌كرێت لێكنزبوونهوهی زیاتر له نێوان هه‌رێمی كوردستان و رووسیا هه‌یه، ئایا ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌رداری ئه‌مریكا ده‌بێت بۆ رووسیا؟
كیفاح شنگالی: "په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی سۆڤییه‌تی پێشوو و رووسیای ئێستا مێژووییه و بۆ ناوه‌ڕاستی چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌دیاریكراویش بۆ ساڵانی 1946 و 1947، ئه‌و په‌یوه‌ندییه به جۆری جیاواز به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام به‌گشتی نێگه‌تیڤ نه‌بووه، پاش دامه‌زراندنی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 1991 ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و رۆژنامه‌نووسان و توێژه‌ران و نووسه‌رانی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت و دواتر رووس هاتوچۆیان هه‌بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م په‌یوه‌ندییه درێژه‌ی كێشا تا و له‌دوای ساڵی 2003 كه هه‌رێمی كوردستان بوو به ناوچه‌یه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنان و پێشكه‌وت، ده‌توانیین بڵێین رووسه‌كان كه‌مێك دواكه‌وتن، لێره ئه‌وێ كات كۆمپانیای ئه‌مریكی و توركی هه‌بوون و ته‌نانه‌ت كۆمپانیای ئێرانیش هه‌بوون.
پێش ریفراندۆمی 25ی ئهیلوول په‌یوه‌ندی لە نێوان هه‌رێمی كوردستان و رووسیادا هه‌بووه و چه‌ندین سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم، مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی بۆ رووسیا و مۆسكۆ به‌تایبه‌ت هه‌بووه و ئاماده‌ی كۆنگره‌ی ئابووریی گه‌وره بوون، بۆیه ئه‌مه‌ش چه‌ندین رێككه‌وتنی زۆر گرنگی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه تایبه‌ت به غازی سروشتی، هه‌روه‌ها به راكێشانی بۆریییهكان.
له پاش ریفراندۆمه‌وه شه‌قامی كوردستانی بێ هیوابوونێكی پێوه‌دیاربوو له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا، ئه‌م بێ ئومێد بوونه ته‌نها له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكییه‌كان نه‌بوو، به‌ڵكو له هه‌ڵوێستی وڵاتانی دراوسێش بوو، كورده‌كان ده‌وڵه‌تییان رانه‌گه‌یاند، جیابوونه‌وه‌شیان له عێراق رانه‌گه‌یاند، به‌ڵكو هه‌ستكردن به مه‌ترسییه‌ك هه‌بوو له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رامبه‌ر به ئاراسته‌یه‌ك له جومگه گرنگه‌كان له به‌غداوه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه و نه‌هێشتنی فیدڕاڵییه‌ت له عێراق و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كیانی سیاسیی هه‌رێم، بۆیه خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی و دیموكراسی و مه‌ده‌نی چوون پرس بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی خه‌ڵك بزانن له‌باره‌ی ئه‌م مه‌ترسییه، ئه‌وه بوو ریفراندۆمی سێبته‌مبه‌ری 2017یان ئه‌نجامدا.
بۆیه ده‌توانین بڵێن ئه‌وان زۆر زێده‌ڕۆییان كرد له ئاستی دوژمنایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر ئاستی ناوه‌ند له به‌غدا و هه‌روه‌ها له لایه‌ن هاوڕێ و دۆست و هاوپهیمانهكانیشهوه، ئه‌م زێده‌ڕۆییه به‌شێوه‌یكی نێگه‌تیڤ كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هه‌رێم و ناوه‌ند و وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی عه‌ره‌بیش هه‌بوو، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و نێوده‌وڵه‌تیش هه‌بوو، به‌ڵام له دوای ده‌ركه‌وتنی راستییه‌كان بۆیان به‌وه‌ی هه‌رێم خۆی بۆ جیابوونه‌وه‌ی یه‌كسه‌ر ئاماده‌نه‌كردبوو و ئه‌وه‌شی كردوویه‌تی ته‌نها راپرسی بوو و ئه‌وه‌شی روویدا كرده‌ی گوزارشت بوو له بۆچوونی خه‌ڵك، هه‌روه‌ها چه‌ندین قسه‌ی سه‌رۆك بارزانی هه‌بوو كه ده‌یگوت ئێمه ریفراندۆممان نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یان به‌یانی یان دووبه‌یانی ده‌وڵه‌ت رابگه‌یه‌نین و ناكرێت هیچ شتێكی له‌مباره‌یه‌وه رابگه‌یه‌نین پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێی نه‌كه‌ین و یه‌كلایی نه‌كه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌وان هاوبه‌شی ئێمه‌ن له خاكدا.
دوای ئه‌وه‌ی جیهان له راستییه‌كان تێگه‌یشت و به رۆڵی دیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی و سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ چه‌ندین پایته‌ختی جیهان ئه‌مانه به‌رهه‌می هه‌بوو و وڵاتانی جیهان ده‌ستییان كرد به گۆڕینی ههڵوێستهكانییان كه جۆرێك له نێگه‌تیڤی بوو".
ئاژانسی ئانادۆڵۆ: واته ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌ی رووسیا و هه‌رێمی كوردستان وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك نییه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مریكا له‌مه‌ڕ ریفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئهیلوول؟
كیفاح شنگالی: "له هه‌رێمی كوردستان دیپلۆماسییهتێك له‌سه‌ر چاككردنی په‌یوه‌ندییه‌ك یان سیسته‌مێكی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وڵاتێك له‌سه‌ر حیسابی وڵاتێكی دیكه نییه، ئێمه له هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی و ستراتیژییمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی عێراقه، راسته بۆچوونی زۆر هه‌یه، تا راده‌یه‌ك بێ ئومێد بوونێك هه‌یه له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا خراپ بوون یان نه‌ماون، به پێچه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باش له‌گه‌ڵ ئه‌وان و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ رووسه‌كانیش په‌یوه‌ندیی زۆر باشمان هه‌یه، دیپلۆماسییه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌لای هاوسه‌نگییدا ده‌چێت، واته په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره گهشهپێنادات له‌سه‌ر حیسابی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ تاران، پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته، بۆیه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم كوردستان له‌گه‌ڵ رووسه‌كان پێویسته هه‌بێت، چونكه رووسیا ده‌وڵه‌تێكی پێشكه‌وتوو و زلهێزه، وڵاتێكه په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی هه‌یه".
ئاژانسی ئانادۆڵو: كه‌وایه هه‌رێمی كوردستان و سیاسه‌ته‌كانی له‌گه‌ڵ كامه جه‌مسه‌ره، جه‌مسه‌ری ئه‌مریكا یان جه‌مسه‌ری رووسیا؟
كیفاح شنگالی: "له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیانه، ئێمه زۆر دوورین له سیسته‌می جه‌مسه‌ربه‌ندی، پێشموایه ئه‌م سیسته‌مه له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی شه‌ڕی سارد كۆتایی پێهات، ئێستا ئه‌مریكییه‌كان و رووسه‌كان رێككه‌وتنی ستراتیژییان هه‌یه، راسته ناكۆكیی هه‌یه له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته و كێشه‌یان هه‌یه و بۆچوونییان جیاوازه بۆ نموونه له ململانێیه‌كانی نێو سووریا، به‌ڵام باوه‌ڕبكه ته‌نانه‌ت ته‌وافوق له سووریاش هه‌یه له‌باره‌ی بوونی ئه‌مریكا و رووسیا له‌و وڵاته، له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانه لایه‌نگیری بۆ سیاسه‌تی جه‌مسه‌رێكی دیاریكراو نه‌كات له‌سه‌ر حیسابی جه‌مسه‌رێكی دیكه، پێموایه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌یه په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ هه‌موواندا باش بێت، دیپلۆماسییه‌تی كوردستانی و له‌سه‌روویانه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كار ده‌كات بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له باشتركردنی په‌یوه‌ندییه ههرێمیییهكان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا كه له په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره و تاران و دیمه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت".
ئاژانسی ئانادۆڵۆ: به‌ڵام هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌م نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌رێم و رووسه‌كان كه زیاتر خۆی له چه‌ندین گرێبه‌ستی ئابووری یان باشتر بڵێین نه‌وت و غاز ده‌بینێته‌وه كه ئێستا زیاترن له قه‌باره‌ی ئه‌مریكا له نه‌وت و غاز ده‌بێته هۆی بێزاركردنی ئه‌مریكییه‌كان و ئه‌مه‌ش باش نییه، به‌تایبه‌ت رووسه‌كان چه‌ندین جار له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد كارییان كردووه، ئه‌مه چۆن؟
كیفاح شنگالی: "پێموانییه ئه‌مریكا له‌م جۆره په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ روسیا بێزار بووبێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مریكییه‌كان زۆر جار له‌رێگه‌ی لێدوانی بهرپرسهكانییانهوه، به‌تایبه‌ت به‌رپرسانی هێڵی یه‌كه‌می دیپلۆماسییه‌تی ئه‌مریكا ده‌ڵێن ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی به‌هێز و پێشكه‌وتوو بێت و خاوه‌نی په‌یوه‌ندیی باش بێت له‌گه‌ڵ هه‌موواندا، له‌نێو ئه‌م ههمووانەدا رووسه‌كانیش هه‌ن، چونكه رووسه‌كان فاكته‌رێكی گرنگن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وا بنكه و هاوپه‌یمانی ستراتیژییان هه‌یه، ئه‌وان په‌یوه‌ندیی نایابیان له‌گه‌ڵ به‌غدا و تاران و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ توركیاش هه‌یه، بۆیه باشتره هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ هه‌مووندا هه‌بێت، له‌وانیش له‌گه‌ڵ روسه‌كان.
پێم وانییه ئه‌مریكییه‌كان نیگه‌ران بن له‌م په‌یوه‌ندییه‌ی هه‌رێم و روسیا، هه‌روه‌ها پێشم وانییه توركه‌كانیش نیگه‌ران بن له‌و په‌یوه‌ندییه، چونكه توركه‌كان له‌گه‌ڵ رووسه‌كان په‌یوه‌ندیی باشییان هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش هه‌روایه، لێره چه‌ندین كۆمپانیای توركی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن له پاڵ چه‌ندانی دیكه‌ی ئێرانی و هه‌روه‌ها عێراقیش، بۆیه ره‌نگه هه‌ندێك قسه‌وباسی راگه‌یاندن هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا پێی ناخۆش بێت، به‌ڵام ئه‌مه پێشبینیی هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌دار یان راگهیهندنكاره، به پوختی مۆسكۆ-هه‌ولێر، واشنتۆن-هه‌ولێر، تاران-هه‌ولێر، ئه‌نقه‌ره- هه‌ولێر ئه‌م جاڵجاڵۆكه له په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسییه له هه‌ولێره‌وه ده‌رده‌په‌ڕێت بۆ خزمه‌تی ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه،هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌مووانی سه‌لماند فاكته‌ری پۆزه‌تیڤه له‌ناوچه‌كه‌دا، بۆیه هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو وڵاته دامه‌زراند له‌سه‌ر بنچینه‌ی پۆزه‌تیڤی نه‌وه‌ك له‌سه‌ر بنچینه‌ی نێگه‌تیڤی".
ئاژانسی ئانادۆڵو: كه‌واته لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له رووسیا وه‌كو كاردانه‌وه له هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مریكا نایه‌ت له مه‌ڕ ریفراندۆم؟
كیفاح شنگالی: "نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ک، چونكه پهیوهندنییهكان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هی ئه‌مڕۆ نییه، په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییه، و هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ببێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتێكی دیكه، له‌هه‌مان كاتدا ناتوانێت سازش بكات له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتێكی دیكه". ئاژانسی ئانادۆڵو: كه‌واته له‌باره‌ی ریفراندۆمی 25ی ئه‌یلووله‌وه هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا یان رووسیا زیاتر باشتر بوو؟
كیفاح شنگالی: "له مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم هه‌مووان یه‌ك بۆچوونییان هه‌بوو، به‌ڵام رووسه‌كان كه‌مێك نه‌رمتر بوون، به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌موویان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی ناوه‌ند بوون له به‌غدا.