ھەولێر
سایتی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: شەوی دووشەممە ٢٨ی تشرینی یەکەم، مەسعود بارزانی و جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمریکا، بە تەلەفۆن پێکەوە قسەیان کردووە.
بەگوێرەی ھەواڵی سایتی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، لەو پەیوەندییەدا ھەردوولا بە گشتی باسی رەوشی سیاسی و ئەمنی عێراقیان کردووەو یاسای ھەڵبژاردنی عێراق کە ئێستا لە بەردەستی پەرلەمانی عێراقە تاوتوێکراوە.
بارزانی و بایدن ھاوڕا بوون لەسەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەو قەیرانی سیاسی و ئەمنی عێراق و رژد بوونی خۆیان دەربڕیوە لەسەر گەشەپێدان و بەردەوامی پەیوەندیی نێوان ھەولێرو واشنتۆن.