ھەولێر - AA
گرنگی دۆزینەوەی گازی سرووشتی لە دەریای رەش لە لایەن تورکیاوە بوو بە بابەتێکی جێی سەرنجی میدیاکانی هەرێمی کوردستان و بە بڵاوکردنەوەی پەخشی راستەوخۆی گوتارەکەی سەرکۆماری تورکیا و فۆتۆ و ڤیدیۆکانی پەیوەندیدار بە بابەتەکە، رای گشتی هەرێمی کوردستانیان لێ ئاگادار کردەوە.
دوێنێ ھەینی، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە نووسینگەی کارکردنی خۆی لە کۆشکی دۆڵمەباخچە لە ئیستانبوڵ موژدەیەکی راگەیاند و تیاییدا گوتی: "وزە جگە لەوەی دەبێتە بنەمای بنەڕەتی گەشەسەندن، ھەروەھا گرنگی زۆریش لەخۆ دەگرێ بۆ ھێنانەدی سەربەخۆیی نیشتمانی. شەڕی دابەشکردنی سامانە سرووشتییەکان لە پشتی ھەموو ئەو گەمە سیاسیانەوەیە کە لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا دەکرێن. خودا لە شوێنێکی دیکەوە دەرگای سامانێکی بێھاوتای بۆ کردینەوە. بۆ داھاتووش لە شوێنی دیکە دەرگای لەم جۆرە بە رووماندا دەکاتەوە. چونکە ئیدی لەم بوارەدا تورکیایەک ھەیە کە گەیشتووەتە چڵەپۆپە. لە پرسی ھەڵکۆڵین و گەڕان بە دوای سەرچاوەی سرووشتیدا بچوکترین پێویستیمان بە وڵاتانی دیکە نابێت. تورکیا لە مێژووی خۆیدا گەورەترین دۆزینەوەی غازی سروشتی لە دەریای رەشدا ئەنجامدا".
سەرۆکۆماری تورکیا ئەردۆغان راشیگەیاند کە، کەشتی پشکنینی فاتیح لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٠ەوە توانیویەتی کێلگەیەکی گازی سرووشتی کە ٣٢٠ ملیار مەتری سێجا گازی سروشتی لەخۆی گرتووە، بدۆزێتەوە. دەست بە کارەکانی دەرھێنانی گازی سروشتی و کارکردن لەسەری دەکەین بە سوود وەرگرتن لەم سەرچاوەیە. تەواوی ئەم ئۆپەڕاسیۆنە لە رێی توانا ناوخۆییەکانەوە ئەنجامدراوە. ئامانجمانە لە ساڵی ٢٠٢٣دا گەلەکەمان غازی سروشتی دەریای رەش بەکار بھێنێت".
میدیاکانی ھەرێمی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی پەخشی راستەوخۆی قسەکانی سەرکۆماری تورکیا ، رەجەب تەیب ئەردۆغان، گرنگییەکەی تایبەتیان بەو پرسەدا و لەو بەشەدا راستەخۆیەدا قسەکانی ئەردۆغان کە موژدەی دۆزینەوەی گازی سرووشتی لە دەریای رەشی بە خەڵکی تورکیادا، بڵاوکرایەوە.
زۆربەی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان پێش دەستپێکی گوتارەکەی سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان، گرافیک دیزاینی تایبەت بە موژدەکەیان دروستکرد و رایانگەیاند کە سەرۆکۆماری تورکیا چارەنووسی تورکیا دەگۆڕێت و، ئەو دەزگایانە ڤیدیۆکانی پەیوەدندیدار بە کاتی گەڕان و پشکنینی کەشتی فاتح و یاڤووزیان گواستەوە و، لەمبارەیەوە تۆڕی میدیایی رووداو جگە لەوەی کە گوتارەکەی بەشێوەیەکی راستەوخۆ دەگواستەوە و بە گرنگییەوە وەک ھەواڵێکی بەپەلە نیشانی بینەرانی دەدا، ھاوکات دوای گوتارەکەش نوسیوویەتی کە، دوای گوتارەکەی سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان، لە بۆرسەی ئیستانبوڵ پشکی ھەردوو کۆمپانیای تورپاش بەڕێژەی سەدا ٨،١ و کۆمپانیای پێتکیم بەڕێژەی سەدا ٩،٩ بەرزبوونەوە، دۆلاریش بەڕێژەی سەدا ٠،٩ بەرامبەر بە لیرەی تورکی دابەزی، بەھای یەک دۆلاری ئەمریکی لە ٧.٤١ لیرەوە بۆ ٧.٢٨ دابەزی.
ھاوکات کەناڵی کوردستان ٢٤ بەشێوەیەکی راستەوخۆ گوتارەکەی گواستەوە و موژدەکەی گەیاندە ھاووڵاتییان، دواتریش لەسەر ماڵپەڕەکەیان بە مانشێتێکی سەرنجڕاکێش ھەواڵەکەیان داڕشتووەتەوە و مانشێتی ھەواڵەکە کە وێنەیەکی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی لەگەڵدا دانراوە و، نووسراوە 'ھیچ ھێزێک ناتوانێت وڵاتەکەمان لە نەوت و گازی رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست بێبەش بکات'.
لە بەشێکی دیکەی ھەواڵەکەی ماڵپەڕی کوردستان ٢٤ دا، ئاماژە بە پەیامێکی سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان دراوە و تیاییدا ھاتووە کە، تێکۆشانی تورکیا لە فرە بەرەکان "شوێنە جیاوازەکان" لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست تا لیبیا، ھەوڵێک نییە تەنیا بۆ مافەکانی، بەڵکو ئەو تێکۆشانە لەپێناو ئایندەی تورکیایە.
ھاوکات کەناڵی ئێن ئاڕتی لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا، ھەواڵەکەی بە مانشێتی 'تورکیا گەورەترین کێڵگەی گازی سروشتی لە دەریای رەشدا دۆزیووەتەوە، کە بڕەکەی دەگاتە ٣٢٠ ملیار مەر چوارگۆشە' بڵاوکردووەتەوە، کە لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا ژمارەی خوێنەرانی ھەواڵەکە بۆ زیاتر لە دە ھەزار خوێنەر بەرزبووەوە.
کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان، بە مانشێتی، تورکیا بڕێکی زۆر گازی سروشتی لە دەریای رەش دەدۆزێتەوە؛ ھەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و تیاییدا ئاماژەی بەوەکردووە کە رایگەیاندووە 'سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە کە، بەپێی ئەو داتایانەی لەو کانە بەدەست ھاتوون، ئەگەری ئەوە زۆرە لە ھەمان ناوچەدا غازی سروشتی دیکە بدۆزرێتەوە و ئامانجمانە لە ساڵی ٢٠٢٣دا گەلەکەمان گازی سروشتی دەریای رەش بەکار بھێنێت.
جگە لە پەخشی راستەوخۆی ھەواڵەکە، دواتریش ھەریەک لە ماڵپەڕ و سایتەکان وەک پەرەپێدانی کەرتی ئابووری مامەڵەیان لەگەڵ ھەواڵەکە کردووە و، تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بە مانشێتی 'گەورەترین کێڵگەی گازی سروشتیمان لە دەریای رەش دۆزیووەتەوە' ھەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و تیاییدا ئاماژەی بەوەکردووە کە، سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندووە کە، تورکیا گەورەترین کێڵگەی گازی سروشتی لە دەریای رەشدا دۆزیووەتەوە، کە بڕەکەی دەگاتە ٣٢٠ ملیار مەتر چوارگۆشە، سوورین لەسەر چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەی وزە لە وڵاتەکەماندا'.
کەناڵی پەیام ئاماژەی بە ناوەڕۆکی ھەواڵەکەدا کردووە و، نوسیوویەتی، "سەرۆکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گەورەترین کێڵگەی گازی سرووشتیمان لە دەریای رەشدا دۆزیوەتەوە".
ھەروەھا لە ناوەڕۆکی ھەواڵەکەدا ئەوەیشی خستووتەڕوو، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە گوتارێکدا لەبارەی چالاکیی گەڕانی کەشتییەکانی وڵاتەکەی بەدوای سەرچاوە سرووشتییەکاندا گوتوویەتی" توانیومانە لە دەریای رەشدا گەورەترین کێڵگەی گازی سرووشتی بدۆزینەوە".
لە ھەواڵیکی دیکە کەناڵی پەیام ئەوەیشی بڵاوکردووەتەوە کە وەزیری وزە و سەرچاوەی سروشتی تورکیا فاتح دۆنمەز رایگەیاندووە کە بە خەمڵاندن بەھای ئەو گازەی دۆزراوەتەوە ٦٥ ملیار دۆلارە.
لە ھەواڵەکەی کەناڵی پەیامدا کە گرنگییەکی زۆر بە ھەواڵەکەدراوە و تیاییدا ئەوەشخراوەتەڕوو کە، فاتح دۆنمەز لەبارەی بەھای ئابووری ئەو ٣٢٠ ملیار مەتر سێجا گازەی کە لە دەریای رەش دۆزراوەتەوە گوتوویەتی: "بێ ئەوەی نرخی گاز و نەوت لە داھاتوو بزانین، زۆر ئەستەمە بتوانین خەمڵاندنی نرخەکان لە داھاتوودا بکەین. نرخی گاز بەپێوەرە جیھانییەکان پەیوەستە بە نرخی نەوتەوە. ئەگەر سەیری تێڕوانینی ٣-٥ ساڵی رابردوو بکەین، بەھای ئابووری ئەو گازەی دۆزراوەتەوە دەتوانین بڵێین ٦٥ ملیار دۆلارە".
تۆڕی میدیایی خەندان، بە مانشێتێک نوسیوویەتی 'تورکیا یەدەگێکی غازی سروشتی گەورە دەدۆزێتەوە' و، تیاییدا جگە لە مانشێتی ھەواڵ، دوو گوتەی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی بەشێوەی مانشێتی لاوەکییدا لەناو ھەواڵەکە بەکارھێناوە و تیاییدا نوسیوویەتی 'ھیوادارین تا ساڵی ٢٠٢٣ دەست بە دەرھێنان و بەکارھێنانی غازەکە بکەین' ھەروەھا لە مانشێتێکی دیکەی لاوەکییدا نوسیوویەتی 'ھیچ سرەوتن و پشودانێک نییە تا ئەوکاتەی لە بواری وزەدا سەربەخۆدەبین'.
ھاوکات رادیۆی نەوا جگە لە بڵاوکردەوەی ھەواڵەکە و گرنگیدان بە بابەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە کە، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا فاتح دۆنماز لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاندووە کە، کارەکانی وڵاتەکەی لە دەریای رەش نزیکەی ١٤ مانگ پێش ئێستا دەستیپێکردووە.
پێگەی ناس کورد بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کە سڵاو لە کەشتی فاتح دەکات بۆ خوێنەران روونیکردووەتەوە کە، بە دەرھێنانی گازی سرووشتی لە دەریای رەش، ئابووری تورکیا گەشە دەکات.
جگە لەوانەش چەند میدیایەکی دیکەش لە ھەرێمی کوردستان وەکو بابەتێکی پەرەپێدانی کەرتی ئابووری مامەڵەی لەگەڵ ھەواڵەکەدا کردووە و پێشبینیش دەکرێت تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە، رووپەڕی زۆربەی گۆڤار و رۆژنامەکان، باس لە گرنگی دۆزینەوەی گازی سرووشتی لە دەریای رەش بکرێت.
دەریای رەش دەریاییەکی ناوخۆییە ئەکەوێتە نێوان بەشی باشووری رۆژھەڵاتی ئەورووپا و ئاسیای بچووک، دەگات بە دەریای ناوەڕاست لە رێگەی گەرووی بۆسفۆر و دەریای مەڕمەڕەوە و دەگات بە دەریای ئازۆڤ لە رێگەی گەرووی کیرچ.
رووبەری رووی ئاویی دەریای رەش ٤٣٦ ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و بەرزترین ئاستی قوڵایی دەگاتە دوو ھەزار و ٢١٠ مەتر.
كهشتیی ههڵكۆڵین و گهڕان و پشكنینی فاتیح كه یهكهمین ههڵكۆڵینی قوڵاییی دهریای نیشتمانی له دهریای رهش ئهنجام دا، له كێڵگهی گازی ساكاریا ٣٢٠ ملیار مهتر سێجا یهدهگی گازی سروشتی دۆزییهوه. ئهمهش بڕی خهرجی ساڵانه به نزیكهی ١٢ ملیار دۆلار له كڕینی گازی سروشتیدا كهم دهكاتهوه و به رادهیهكی بهرچاو دهبێته هۆی كهمكردنهوهی ههناردهكردنی گازی سروشتی له دهرهوه.
ئهم دۆزینهوهیه كه نزیكهی له ١٧٠ كیلۆمهتر له ناو دهریادا له ناوچهی دیاریكراوی ئابووری دهریای رهشدا ئهنجام درا و بهشێكی گرنگی ههناردهكردنی گازی سروشتی كهم دهكاتهوه، لهمهودوا دهرگا به رووی قۆناغێكی نوێدا دهكاتهوه بۆ كارهكانی گهڕان و پشكنین له دهریاكاندا.
news_share_descriptionsubscription_contact

