Rauf Maltaş, Cebrail Caymaz
03 تشرینی یەکەم 2026•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2026
چوارەمین ڕۆژی گەورەترین فێستیڤاڵی فڕۆکەوانی، بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆجیا ناسراو بە تێكنۆفێست (TEKNOFEST) لە شانلیئورفا بەردەوامە.
فێستیڤاڵی فڕۆکەوانی، بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆجیا (تێكنۆفێست) کە ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی ڕاگەیاندنی جیهانییەتی و به سەرپەرشتی وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆجیا و وەقفی تیمی تەکنەلۆجیای تورکی "T3" بەڕێوەدەچێت لە فڕۆکەخانەی گاپ لە شانڵیئورفا بەڕێوەدەچێت.
فێستیڤالەکە کە لە لایەن هاووڵاتییانەوە پێشوازییەکی بێ وێنەی لێکراوە بۆ چوارەمین ڕۆژ بەردەوامی دەدات بە کارەکانی.
لە میانی بەرنامەکانی ئەمڕۆدا ئەستێرەکانی تورک نمایشیان دەبێت.
هەرکام لە هێلیکۆپتەرەکانی ATAK و کەشتی و فڕۆکەکەکانی بەرهەمی HÜRKUŞ، CEZERİ، بایراکتار TB2 و بایراکتار TB3 و بایراکتار ئاکنجی لە فێستیڤالەکەدا نمایش کراون.
فێستیڤاڵی فڕۆکەوانی، بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆجیا (تێكنۆفێست) سبەی کۆتایی پێ دێت.