Hüseyin Erdoğan,Muhammet Ali Kemal
08 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ٧٦ دۆلار و ٧٧ سه‌نته.
دوێنێ له كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت ٧٥ دۆلار و ٨٠ سه‌نت بوو، به درێژایی رۆژ گه‌یشته ٧٧ دۆلار و ٣٥ سه‌نت. سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش به ٧٧ دۆلار و ٤٢ سه‌نت ده‌ستیپێكرد. تا كاتژمێر ٠٩:٥٥ له‌سه‌دا ٠.٨٣ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و بووه ٧٦ دۆلار و ٧٧ سه‌نت. هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ته‌كساس به ٦٥ دۆلار و ٥٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
شاره‌زایان پێیان وایه هه‌ریه‌ك له كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و کۆمەڵەی پێنج کۆ یەک و دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته قۆناغ به قۆناغ و هاوكات نیگه‌رانییه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له لایه‌ن ڤێنزوئێلاوه، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینن له نرخی نه‌وتدا.