Firdevs Yüksel
01 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2022
ئیستانبوڵ - AA
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە ١٠٣ دۆلار و ٨٣ سەنت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت تا ١١٢ دۆلار و ٩٤ سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ١٠٤ دۆلار و ٧١ سەنت تەواو کرد. کاتژمێر ٠٩:٢٢ی بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوت بە رێژەی سەدا ٠،٨٤ دابەزی و رۆژەکەی بە ١٠٣ دۆلار و ٨٣ سەنت تەواو کرد. لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ٩٩ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بڕیارەکەی ئەمریکا لەبارەی فرۆشی یەدەگەکانی نەوتی وڵاتەکەیەوە کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەبوو.
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، دوێنێ لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد کە لە شەش مانگدا رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل واتە لە کۆی ئەو ماوەیەدا ١٨٠ ملیۆن بەرمیل لە یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا دەفرۆشن.
فرۆشی نەوتی ئەمریکا لە مانگی ئادارەوە دەستپێدەکات و تا ئێستاش ئەمە گەورەترین بڕە نەوتە کە ئەمریکا خستبێتییە بازاڕەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە (ئۆپیک +) دوێنێ لە کۆبوونەوەیەکدا ئەوەیان ئاشکرا کرد کە بەردەوام دەبن لە پەیڕەوکردنی ئەو پلانەی ئێستا بۆ زیاد کردنی هەنگاو بە هەنگاوی فرۆشی نەوت هەیانە.