Zana Natık Kerem
04 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
بە ھۆی رێککەوتنی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین و کشانەوەی قەتەر لە رێکخراوی ئۆپێک لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و گەیشتە ٦٢ دۆلار و ٥٢ سەنت.
رۆژی شەممەی رابردوو، ئەمریکا و چین لەسەر ئەوە رێککەوتن کە بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ ھیچ باجێکی گومرکی بەسەر کەلوپەلە ھاوردەکراوەکانی نێوان ھەردوولادا نەسەپێنن.
دوێنێ دووشەممە، وەزیری وزەی قەتەر، سەعد کەعبی رایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩دا لە رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) دەکشێتەوە.
لە کاتژمێر ٠٧:٠٨ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و بە ٦٢ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەھەمانشێوە نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەرزبووە و بە ٥٣ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.