Firdevs Yüksel
26 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٥٦ دۆلار و دوو سەنت و رۆژەکەی بە ٥٥ دۆلار و ٦٨ سەنت تەواو کرد.
بەڵام کاتژمێر ٠٩:٥٧ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بە رێژەی سەدا ٠،٧٤ دابەزینیان بەخۆوەبینی و نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بووە ٥٥ دۆلار و ٢٧ سەنت.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ٥٢ دۆلار و ٤٠ سەنت فرۆشرایە کڕیاران.
ئەو رێوشوێنانەی لە جیهاندا بۆ رێگری کردن لە زیادبوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا گیراونەتەبەر وای کردوە خواست لەسەر نەوت کەم بکات.
بەتایبەت دووبارە زیادبوونەوەی ژمارەی توشبووانی پەتاکە لە چین کە یەکێک لە گەورەترین بەکارهێنەری نەوتە لە جیهاندا رێگرە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
لە لایەکی دیکەشەوە پاکێجی ١،٩ ترلیۆن دۆلاری تایبەت بە پشتیوانی ئابووری زیانەکانەکانی کۆرۆنا لە ئەمریکا تا ئێستا بەناڕوونی ماوەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت.
دوێنێش حکوومەتی واشنتۆن هاتنە ئەمریکای لە هاووڵاتییانی ناوچەی شنگن، بەڕیتانیا، ئیرلەندا، بەڕازیل و باشووری ئەفریقا قەدەغە کرد.