Mahmut Atanur
26 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2021
جاکارتا - AA
گڕكانی مهراپی له دوورگهی چاڤا لە ئێندۆنێزیا تەقییەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن ناوەندی زانستی گڕکان ناسی و کەمکردنەوەی کارەساتی جۆیلۆجی (PVMBG)ەوە بڵاکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە تەقینەوەکەدا خۆڵەمێش و دووکەڵ بە بەرزی ٤٠٠ مەتر بەرزبووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە شلەی گڕکانەکە بە درێژایی هەزار مەتر بە بەری باشووری خۆرئاوای چیاکەدا هاتووەتە خوارەوە.
بەرپرسانی ناوچەکە ئاستی هۆشداریان بەرزکردەوە بۆ پرتەقاڵی و، داوایان کرد تا پێنج کیلۆمەتری دەوری گڕکانەکە چالاکی ئەنجام نەدرێت.
گڕكانی مهراپی له دوورگهی چاڤا کە بەرزاییەکەی دوو هەزار و ٩٦٨ مەترە، لە ٢٠١٠ تەقییەوە و لە ئەنجامدا ٣٤٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
سیستمی هۆشداری گڕکان لە ئیندۆنێزیا پێکهاتووە لە چوار قۆناغ کە بریتین؛ ''سەوز، زەرد، پرتەقاڵی و بەرزترینیشی کە سوورە''.