هه‌ولێر
یاسین ئه‌بوبه‌كر، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەڵێ بەهۆی زیادەڕۆیی کردن لە بەکارهێنانی کارەبا و گەشەسەندنی خێرای هەرێمی کوردستان، ناتوانن کارەبای پێویست دابین بکەن.
لە هەڤپەیڤینێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، وەزیری کارەبا گوتی: "ئه‌و پلانه‌ی لە چوار ساڵی رابردوو هه‌مبووه بۆ وەزارەت، به‌شی زۆریمان جێبەجێ کرد. تاكه پرۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ نه‌كرا و دووساڵه كارم لهسهركردوه. پرۆژه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی به‌شداربووانی كاره‌با و ئاوه له‌یه‌ك كاتدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌پرۆژه‌یه‌كی وا بتوانین سه‌رپێچی كاران و زیاده‌ڕۆیی كۆنتڕۆڵ بكرێ. ئومێد ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی له دوای ئێمه دێت ئه‌و پرۆژه‌یه بخاته بواری جێبه‌جێ كردنەوە. دڵنیام كار به‌و سیستمه نه‌كرێ كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر نابێ."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.