تاران
وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکاتی تورکیا تانەر یڵدز ئاشكرایكرد كه ئهوان بەو ھیوایەن لەگەڵ دابەزینی نرخی دراوە بیانییەکان، نرخی تێچووی سامانە سروشتییەکانیش داببەزێ. ئەگەر شتێکی لەو بابەتە رووبدا ئەوا بیر لە ئیمزاکردنی گرێبەستی زیاتری گازی سروشتی دەکەنەوە.
تانەر یڵدز لەبارهی سەردانەکەیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ئێران گوتی: "بەو ھیوایەین لەگەڵ دابەزینی نرخی دراوە بیانییەکان، نرخی تێچووی سامانە سروشتییەکانیش داببەزێ. ئەگەر شتێکی لەو بابەتە رووبدا ئەوا بیر لە ئیمزاکردنی گرێبەستی زیاتری گازی سروشتی دەکەینەوە. بۆیە ئێستا پلانی تایبەتمان بۆ ئەو دۆخە داڕێشتووە و چاوەڕێی دڵنیابوونەوە لە نرخ دەکەین."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.