Yusuf Özcan
27 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2020
پاریس – AA
وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له فه‌ڕه‌نسا بۆ كاروباری بازرگانیی ده‌ره‌وه، فرانك ریێستهر رایگه‌یاند كه به‌نیاز نین بایكۆتی كاڵا و به‌رهه‌می توركی بكه‌ن.
فرانک ریێستهر به رادیۆی RTLی راگه‌یاند كه گوته‌كانی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن له‌باره‌ی ئیسلام هێرشكردن نییه بۆسه‌ر ئیسلام و موسڵمانان.
وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له فه‌ڕه‌نسا بۆ كاروباری بازرگانیی ده‌ره‌وه، فرانك ریێستهر به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه موسڵمانانی وڵاته‌كه‌ی به ئازادانه وه‌ك په‌یڕه‌وكارانی ئایینه‌كانی دیكه ده‌ژین، باسی له‌وه كرد كه فه‌ڕه‌نسا به‌ره‌نگاری تیرۆر و "ئیسلامیی توندڕه‌و" ده‌بێته‌وه.
فرانك ریێستهر باسی له‌وه كرد كه قبوڵ ناكه‌ن مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ موسڵمانان به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر جووله‌كه‌كان كراوه له دەیەی سێیەم و چوارەمی سه‌ده‌ی رابردوو له ئه‌ورووپا.
وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له فه‌ڕه‌نسا بۆ كاروباری بازرگانیی ده‌ره‌وه، فرانك ریێستهر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه هه‌وڵه‌كان بۆ بایكۆتكردنی كاڵا و به‌رهه‌می فه‌ڕه‌نسا له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه سنوورداره و كاردانه‌وه‌یشی نیشان دا به‌رامبه‌ر داواكاری سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه داوای كردبوو كاڵا و به‌رهه‌می فه‌ڕه‌نسی بایكۆت بكرێن.
فرانك ریێستهر به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه به‌نیاز نین بایكۆتی كاڵا و به‌رهه‌می توركی بكه‌ن، گوتی: "ئێمه وه‌ك ئه‌وه ناكه‌ین، كه توركیا كردی".