Cüneyt Kemal Özkök
01 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2021
ئەنقەرە - AA
وەزیری بازرگانیی تورکیا روخسار پێکجان، رایگەیاند کۆبوونەوەیەکی بە پیتیان لەگەڵ نوێنەری بازرگانیی ئەمریکا کاترینا تای ئەنجامداوە و گوتی: "تاوتوێی گرتنەبەری ھەنگاوی نوێمان بەرەو ئاسانترکردنی بازرگانیی و زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بارزرگانی دوولایەنە لە نێوان وڵاتەکانمان کرد".
پێکجان، لە رێگەی ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، رایگەیاند لە رێگەی ئۆنلاین لەگەڵ نوێنەری بازرگانیی ئەمریکا کاترینا تای کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە.
لە تویتەکەی پێکجان-دا ھاتووە:
"کۆبوونەوەیەکی بە پیتمان لەگەڵ نوێنەری بازرگانی ئەمریکا کاترینا تای ئەنجامدا، تاوتوێی بابەتە جیھانی و دووقۆڵییەکانمان کرد. ھەڵسەنگاندنمان بۆ پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانمان کرد و ئیرادەیەکی بەھێزمان بۆ پەرەدان بە بازرگانی نێوان ولاتەکانمان خستەڕوو. لەگەڵ بەڕێز تای تاوتوێی گرتنەبەری ھەنگاوی نوێمان بەرەو ئاسانترکردنی بازرگانیی و زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی دوولایەنە لە نێوان وڵاتەکانمان کرد. جگە لەوە تاوتوێی ھەماھەنگیمان لەسەر بابەتەکانی وەکو کاری چالاک لە رێکخراوی بازرگانی جیھانی و بازرگانیی بەردەوامیدانی ژینگەپارێزی کرد".
پێکجان، ئەوەشی راگەیاند کە لەگەڵ تای بیروبۆچوونی خۆی لەسەر لێکۆڵینەوەکانی ئەمریکا لەدژ ھاوردەکردنی پۆڵا و ئەلەمنیۆم و لێکۆڵینەوەکانی Section ٣٠١ی تایبەت بە خزمەتگوزاری باجی دیجیتاڵی خستووەتەڕوو.