Ramal Mahmood
25 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2016
فرانکفۆرت - AA
کۆمپانیای فڕۆکەوانی لوفتانزای ئەڵمانی رایگەیاند بەهۆی مانگرتنی فرۆکەوانان لە کارکردن، ئەمڕۆ ٨٣٠ گەشتی ئاسمانی دیکە هەڵوەشێنرانەوە و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی زیاتر لە ١٠٠ هەزار گەشتیار نەتوانن گەشتەکانیان ئەنجام بدەن.
کۆمپانیای فڕۆکەوانی لوفتانزا لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوە داوە بەهۆی مانگرتنی فڕۆکەوانانی ئەندامی سەندیکای Vereinigung Cockpit، وێرای ئەوەی پلاندانرابوو بۆ ئەنجامدانی سێ هەزار گەشت بەڵام ٨٣٠ گەشت ئەنجام نەدران. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی زیاتر لە ١٠٠ هەزار گەشتیار نەتوانن گەشتەکانیان ئەنجام بدەن. بەڵام مانگرتنی فڕۆکەوانانی ئەم کۆمپانیایە کاریگەری نەکردووەتە سەر فڕۆکەوانانی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ermanwings, Eurowings, Air Dolomiti, SWISS، هێڵی ئاسمانی نەمسا و هێڵی ئاسمانی برۆکسل.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بەهۆی ئەوەی سێ رۆژە فڕۆکەوانان مانیان لە کارکردن گرتووە، دوو هەزار و ٦١٨ گەشتی فڕۆکەوانی هەڵوەشاونەتەوە و بەمەش زیان بە ٣١٥ هەزار گەشتیار گەیشتووە. هەوەها ئەوەیشی خستووەتە روو کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا ئەمە بڵاودەکەنەوە کە سبەی بەهۆی مانگرتنەوە چەند گەشت هەڵدەوەشێنرێنەوە.